Skip to main content

چوار پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سەرەوەی نرخی چارەڕەشین

چوار پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سەرەوەی نرخی چارەڕەشییەوەن
AvaToday caption
posted onMay 10, 2021
nocomment

دوایین هەڵسەنگاندنی نرخی چارەڕەشی کە دەبێتە کۆی دوو پێوەری نرخی هەڵاوسان و بێکاری له ئێران، نیشان دەدەن کە چوار پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردا بەسەر دەبەن.

 

لەم پێوانەدا، بەڕیز کرماشان، سنە، مەهاباد و ئیلام بە نرخی چارەڕشیی ٥٨/١، ٥٨، ٤٨/٤ و ٤٧/٧ لە سەرەوەی نێونجی نرخی گشتی هەڵاوسان و بێکاری لە ئێران دیاری کراون.

له حاڵێکدا کە نرخی نێونجی گشتیی چارەڕەشی لە ئێران ٤٦/١ دیاری کراوە، سەرجەم پارێزگاکانی کورستانی ڕۆژهەڵات لە سەرەوەی ئەم ڕێژە دەستنیشانکراوەدا تۆمار کراون. لە خشتەی نرخی چارەڕەشیدا هەر چوار پارێزگاکەی کوردستان بە ڕەنگی سوور دیاری کراون کە ئەمەش دەرخەری بارودۆخی یەکجار مەترسیدارە.

پێشبینییەکان بۆ هاوینی ئەمساڵ وا دەنوێنن کە ئەم نرخە لەم چوار پارێزگایە ڕوو بە هەڵکشان بڕوات و ئەمەش واتە خەڵکی ڕۆژهەڵات لەبەردەم قەیرانێکی قووڵدان.