Skip to main content

پێکوتەى دژ بە کۆڕۆنا لە ئەمریکا لێدرا

پێکوتەى دژ بە کۆڕۆنا لە ئەمریکا لێدرا
AvaToday caption
posted onDecember 15, 2020
nocomment

پێکوتەى دژ بە ڤایرۆسى کۆڕۆنا لە ئەمریکا سەرى گرت و بڕیار وایە لە دوو مانگدا ٥٠ ملیۆن کەس ڤاکسێنە بکرێت.

 

یەکەم لێدانى ڤکسێنەکەش لە کالیفۆرنیا دەستى پێکرد کە پەرستارێک بوو بە ناوى هێلین کۆردۆڤا و بڕیاار وایە لەم ویلایەتە ٢٠ ملیۆن کەس لێیان بدرێت.

دکتۆرەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ڤاکسێنەکە هیچ کێشەیەکى نەرێنى لە جەستەى هێلین دروست نەکردووە و بەمەش جۆرێک لە دڵنیایی دروست بوو لەسەرى.

ئێستا پێکوتەى دژ بە ڤایرۆسى کۆڕۆنا کە پێویستە لە بن ٧٠ پلەی ژێر سفر هاتوچۆى پێ بکرێت، لە نیویۆرک و تێکزاس و ئارکنساس دەستى پێ کردووە و ئەمریکاش بۆ ئەمە ئامادەکارى تەواوى کردووە.

شایەنى باسە تا ئێستا لە دونیادا زیاتر لە ٧٣ ملیۆن کەس تووشى ئەم ڤایرۆسە بووە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار کەسیش گیانى لەدەست داوە.