Skip to main content

ئاخۆ ترامپ لە هێرشە سەربازییەکەى بۆ سوریە پەشیمان بووەتەوە؟!

بە پێى قسەى ئەو سەرچاوەیە لە واشنتۆن کە ڕاستەوخۆ قسەى لەگەڵ ئاڤاتودەى کرد، ئەمەریکا باسى ئەم هێرشەى بۆ ڕوسیە کردووە و ئەمەریکا لەم بارەوە هەماهەنگى لەگەڵ ڕوسیە هەیە.
posted onApril 13, 2018
nocomment

گەرمى هەواڵى هێرشى سەربازى ئەمەریکا دژ بە سوریە لە ڕۆژى چوارشەممە، بە تویتێکى نوێى ئەورۆى سەرۆککۆمارى ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ساردتر بووەوە کە نووسیبووى "من قەت نەموتووە کە چ کاتێک هێرش بۆ سەر سوریە ئەنجام دەدەین"، بەڵام ئاخۆ ئەم تویتەى ترامپ بە ماناى پەشیمانبوونەوەى ئەمەریکایە لە هێرشەکە یان نا؟!

سەرچاوەیەک لە واشینتۆنەوە لە ئاڤاتودەى گوت "باسەکەى دوانیوەڕۆى ئەوڕۆ پێنجشەممەى جەیمز مەتیسى وەزیرى بەرگرى لەگەڵ سەرۆک ترامپ، لەبارەى ئاست و پانتایی هێرشە سەربازییەکەى ئەمەریکا دژ بە حکومەتى سوریە و دەرەنجامەکانى ئەم هێرشە و کاریگەرییەکانى لەسەر لەنێوبردنى داعش دەبێت".

هەروەها ئەمەریکا داواى ئیسرائیلى بۆ هێرشکردنە سەر ١٢ پایگەى سوپاى قودسى ئێران و گرووپە چەکدارەکانى پەیوەست بە کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش تاووتوێ دەکات. جیا لەمەیش واشنتۆن سەرگەرمى هەماهەنگى و ڕازیکردنى بەریتانیا و فەڕەنسایە بۆ بەشداریکردن لەم هێرشە سەربازییە دژ بە سوریە.

بە پێى قسەى ئەو سەرچاوەیە لە واشنتۆن کە ڕاستەوخۆ قسەى لەگەڵ ئاڤاتودەى کرد، ئەمەریکا باسى ئەم هێرشەى بۆ ڕوسیە کردووە و ئەمەریکا لەم بارەوە هەماهەنگى لەگەڵ ڕوسیە هەیە. پاشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە ٢٢ى خاکەلێوە، ١٦ پاپۆڕى فڕۆکە هەڵگر و بەرگرى و لۆجستیکى ڕوسیە لە شوێنە جێگیرکراوە بەرگریکارەکانى دەریاى نێوەڕاست جووڵەیان پێ کراوە و لە بەندەرى تڕتوس کە بنکەى سەربازى ڕوسیە لەوێ هەیە، نێزیک بوونەتەوە، پرسێک کە ڕێخۆشکەرە بۆ هێرشى سەربازى ئەمەریکا.