Skip to main content

ئەمریکا دوو لێوای پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پڕچەک کرد

ئەمریکا دوو لێوای پێشمەرگەی حکومەتی باشوری کوردستانی پڕچەک کرد
posted onNovember 11, 2020
nocomment

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزان، هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، دوو لێواری ١٤ و ١٦ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی باشوری کوردستانیان پڕچەک کرد.

پڕچەک کردنی لیوای ١٤ و ١٦ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک دایە بە ناوی پێشمەرگە لە ئایندەدا.

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی باشوری کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند: هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بریتیە لە زرێپۆش و کەلوپەلی سەربازی بە ستاندرادی سەربازی سەردەم.

مەرجی هاوپەیمانان بۆ پڕچەک کردنی هێزەکانی پێشمەرگە، چاکسازی کە هێزەکانی پێشمەرگە و درووستکردنی هێزێکی پێشمەرگەی نیشتیمانیە.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، سەربەست لەزگین لە بارەی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەی باشوری کوردستان ڕایگەیاندووە: چاکسازییەکان بە باشی بەڕێوە دەچێت.

پێشتر لیوا بابەکرد فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە گووتبوی: ئەمریکا پێداویستی سەربازی و لۆجستیکی بۆ ١٢ی لیوای نوێی هێزی پێشمەرگە دابین دەکات. ئەوەش دوای یەکخستنەوەی ئەو هێزانە لە چوارچێوەی لێواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.