کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆ لە ناوچە سنوورییەکان کوژرا
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەناوی سینا ڕوستەمپوور، خەڵکی گوندی هەوارەخۆڵی سەر بە شاری بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. ڕووداوەکە شەوی چوارشەممە لە سنووری سورکێو ڕوویداوە، کاتێک ناوبراو سەرقاڵی کۆڵبەری بووە.