رووداوێکی هاتوچۆ لە قەسرشیرین ٩ بریندار و گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان شارەکانی قەسرشیرین - سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان شارەکانی قەسرشیرین - سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای ورمێ رێگای هاتوچۆی ٩٠٪ی گوندەکانی ئەو پارێزگایە و لە پارێزگای سنەش رێگای هاتوچۆی لانیکەم ٢٨٠ گوند بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراوە.
کامران ساختمانگەر، بەندکراوی سیاسی پێشوو و چالاکڤانی کرێکاریی شاری سنە دەستگیرکراوە.
مامۆستا ئیبراهیم کەریمی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری سنە، دەڵێت: لەنێو باخەکەی ماڵێکی هەبووە کەسانێکی نەناسراو تەقاندوویانەتەوە و ئاگریان داوە و هەرەها زیاتر لە ٣٠٠ بن داری باخەکەشیان بڕیوە.
ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی سێ مانگ زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی بۆکان کرا.
لە شاری جوانڕۆ سپای پاسداران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی پاسدارە خانەنشینەكانی كردووە و داوای لێكردوون پشتگیریی كۆماری ئیسلامی بكەن.
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت: عەبدوڵا ئۆجەلان لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگەوازێکی مێژوویی بۆ کۆتاییهێنان بۆ چارەسەرکردنی هەمیشەیی کێشەی کورد لە تورکیادا بڵاو دەکاتەوە.<
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دێموکرات، دەڵێت: بە هاوکاری لایەنە ناوبژیوانەکان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا خەریک دانوستاندنن بۆ ئەوەی سازشێک بۆ داهاتووی سوریا بکەن، لەوانەش داهاتووی ک