Ana içeriğe atla

ئاگرکەوتنەکەی ڕوانسەر سێ قوربانى لێ کەوتەوە

ئاگرکەوتنەکەی ڕوانسەر سێ قوربانى لێ کەوتەوە
AvaToday caption
posted onJuly 8, 2019
noyorum


بە پێ هەواڵە خۆجییەکان، شەممە ١٦ پووشپەڕ دارستان و زەویوزارەکانی شاری ڕوانسەر ئاگریان تێ بەردرا و نزیکە دەیان دۆنم زەوى خەڵک سووتێنران.

 

بە هۆی نەبوونی کەرەستەى ئاگرکوژێنەوە و کۆنتڕۆڵنەکردنی ئاگرەکە بە زوویی لە لایەن حکوومەتەوە، خەڵکی ناچار بوون خۆیان بە هەرەوەزی ئاگرەکە بکووژێننەوە و هەر ئەمەیش هۆکار بوو بۆ ئەوەى ئاگرەکە درەنگ بکوژرێتەوە. بە هۆى گەورەیی و بڵێسەداربوونى ئاگرەکە، سێ هاووڵاتى ڕوانسەری بە ناوەکانی میلاد عەزیمی  تەمەن ٤٠ ساڵ و فەرزاد مەلەکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی گۆندی تەپە کویک و عەبدولڕەزا مورشیدی نیکنام  تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی تپە لوری، تووشى سووتان بوونەتەوە.

هەر یەک لە میلاد و فەرزاد و عەبدولڕەزا بە ڕێژەى ٥٠% و ٤١% و ٣٧% تووشى سووتان بوونەوە، بۆیە برانە نەخۆشخانەیەکى پارێزگاى کرماشان و ڕۆژێک دواتریش و لەبەر سەختى برینەکەیان گوازراونەتەوە بۆ ئیسفەهان.

دارستان و لێرەوار و دەغڵ و دانەکانى کوردەکان، ئەم چەند ساڵەى ڕابردوو لە لایەن ئیتلاعاتى و سوپاییەکانى دەسەڵاتەوە هەمیشە لەبەردەم مەترسى سووتان بوونە و بەمەش ویستوویانە هەم زەرەر لە کوردستان بدەن و هەمیش بیلکێنن بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەووە.