Ana içeriğe atla

کۆمارى ئیسلامى، ئێرانى کردووەتە دووەم وڵاتى ئەشکەنجەچى!

کۆمارى ئیسلامى، ئێرانى کردووەتە دووەم وڵاتى ئەشکەنجەچى!
دۆخى ئازاردان و ئەشکەنجەدانى زیندانیان لە ئێران زۆر خراپە
ئێران لە پاش سریلانکا دووەم وڵاتە لە دونیا لە ڕووى ئەشکەنجەوە
posted onAugust 19, 2018
noyorum

 

بە پێى ئامارێک کە ڕێکخراوى جیهانى ڕزگاربوون لە ئەشکەنجە بۆ ساڵى ٢٠١٧ى زایینى بڵاوى کردووەتەوە، دەرکەوتووە کە "سەریلانکا بە ١٨٤ حاڵەت لە پلەى یەکەم و ئێران بە ١٥٣ حاڵەت لە پلەى دووەم دایە بۆ ئەشکەنجەدان لە دونیادا".

 

هەرچەندە ئەم ئامارانە لەسەر بنەماى ئەو سکاڵایانەیە کە لە لایەن کەسانى ئەشکەنجەکراوەوە دەدرێتە ئەو ڕێکخراوەیە، دەنا بە پێى حەقیقەت و ڕاستییەکانى نێو زیندانەکان بێت ئەوا ناکرێت چاوپۆشى لەو ترس و خەفەقان و وەحشەتە بکرێت کە لە نێو زیندانەکانى ئێراندا هەیە.

ئاماری  ڕێکخراوى جیهانى ڕزگاربوون لە ئەشکەنجە بۆ ساڵى ٢٠١٥

ئاماری  ڕێکخراوى جیهانى ڕزگاربوون لە ئەشکەنجە بۆ ساڵى ٢٠١٥

 

ڕێکخراوى جیهانى ڕزگاربوون لە ئەشکەنجە بڵاوى کردووەتەوە "لە ئێران، حکومەت سوود لە ئەشکەنجە و ڕێگەگەلى دیکەى وەک پێشێلکردنى مافى مرۆڤ و سەرکوتى چالاکانى سیاسى و ناچارکردن بە ددانپیانان وەردەگرێت بۆ بڵاوکردنەوەى ترس لە نێوان خەڵک".

 

لە ڕاپۆرتى ئەم ڕێکخراوەیەشدا هاتووە کە "بە پێچەوانەى یاساغکردنەى ئەشکەندە لە دەستوورى بنەڕەتى ئێران، ئەم وڵاتە بۆ ماوەى ٢١ ساڵى یەک لە دواى یەک لە پلەى دووەمى ئەشکەنجەدەراندایە. کۆمارى ئیسلامى کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانى ئەو وڵاتە سەرکوت و ئەشکەنجە دەدات".

ئاماری  ڕێکخراوى جیهانى ڕزگاربوون لە ئەشکەنجە بۆ ساڵى ٢٠١٦

ئاماری  ڕێکخراوى جیهانى ڕزگاربوون لە ئەشکەنجە بۆ ساڵى ٢٠١٦

 

ئەم ڕێکخراوەیە ٨٣٨ سکاڵاى لەسەر ئەشکەنجە و ئازار و ئەزیەت لە ٩٦ وڵاتەوە بەدەست کەوتووە و یارمەتى ٨٣٨ قوربانى دەستى ئازار و ئەشکەنجەیان داوە.