Ana içeriğe atla

سەرۆکی شارەوانیی ئیلام لەکار لادرا

ئەنجوومەنی شاری ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە کۆی دەنگ، ئەفشین موزەفەری، سەرۆکی شارەوانیی ئیلامی لەکار لادا.
ئەنجوومەنی شاری ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە کۆی دەنگ، ئەفشین موزەفەری، سەرۆکی شارەوانیی ئیلامی لەکار لادا.
posted onJuly 7, 2026
noyorum

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی شاری ئیلام بۆ تاوتوێکردنی پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە ئەفشین موزەفەری، سەرۆکی شارەوانیی ئیلام کۆبووەوە، کە بە تۆمەتی گەندەڵی، وەرگرتنی بەرتیل و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیر کراوە.

بە گوێرەی راگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی شاری ئیلام، لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگی هەر حەوت ئەندامی ئەنجوومەن، ئەفشین موزەفەری لە پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئیلام لادرا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی محەممەد نووری، جێگری سەرۆکی شارەوانیی ئیلام بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە و شارسازی، وەکو سەرپەرشتی شارەوانییەکە دانرا.

رۆژی دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، ئەفشین موزەفەری، سەرۆکی شارەوانیی ئیلام لەگەڵ دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شارەکە بە تۆمەتی گەندەلی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیر کرابوون، بەڵام دواتر دوو ئەندامەکەی ئەنجوومەنی شاری ئیلام بە کەفالەت ئازاد کران.

رۆژی چوارشەممە، 1ی تەمموزی 2026، داواکاری گشتیی ئیلام لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، سەرۆکی شارەوانیی ئیلام بە بڕیاری دادگە و لەسەر هەندێک تۆمەتی دارایی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیر کراوە و لێکۆلینەوە لەسەر دۆسیەکەی بەردەوامە.

شاری ئیلام ناوەندی پارێزگای ئیلامە و بەپێی دوایین ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 220 هەزار کەسە.