Ana içeriğe atla

ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران بکشێنێتەوە

ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران بکشێنێتەوە
posted onJune 24, 2026
noyorum

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “جۆرج بۆش” لە دەریای عەرەبیدا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.

یەکێک لە داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕێککەوتن، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 سێنتکۆم دەڵێت، ئەم کەشتییە دەبێتە دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی کە ئێستا لە ناوچەکەدا جێگیر کراوە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە مانەوەی ئەم کەشتییە لە چوارچێوەی بەردەوامیی فەرمان و چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکادایە لە ناوچەکە.

هێشتنەوەی ئەم هێزە دەریاییە پەیامێکی ڕوونە بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان و دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.