Ana içeriğe atla

میحراب عەبدوڵڵازادە زیندانی سیاسی لە ورمێ لەسێدارە درا

میحراب عەبدوڵڵازادە زیندانی سیاسی لە ورمێ لەسێدارە درا
posted onMay 20, 2026
noyorum

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر میحراب عەبدوڵڵازادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێدا جێبەجێ کرد. ناوبراو تۆمەتبار کرابوو بە کوشتنی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان (بەسیج) لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ژن ژیان ئازادی ساڵی ٢٠٢٢.

میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاندووە کە حوکمەکە دوای بڕینی قۆناغە یاساییەکان جێبەجێ کراوە و عەبدوڵڵازادە وەک "بکەری سەرەکی" لە کوژرانی (سەید عەباس فاتمی) ناسێنراوە. بەپێی ئیدیعای دەزگای دادوەری، ناوبراو دانی بە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکاندا ناوە.

لە بەرامبەردا، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ گومان دەخەنە سەر ڕەوایی دادگاییکردنەکە و ئاماژە بەوە دەکەن کە عەبدوڵڵازادە لەژێر "ئەشکەنجەی توندی دەروونی و جەستەیی"دا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە. هەروەها جەخت دەکەنەوە کە بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکانی شوێنی ڕووداوەکە، ناوبراو لەوێ ئامادە نەبووە و لە تەواوی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتەکانی ڕەت کردووەتەوە.

شایەنی باسە، عەبدوڵڵازادە 29 ساڵ تەمەن دوای ١٦ مانگ مانەوە لە دۆخێکی نادیاردا، لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی "ئەفساد فی ئەلئەرز" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە پارێزەرەکانی تانەیان لە حوکمەکە گرتبوو و دۆسیەکە لە دیوانی باڵای دادوەریی وڵات لەژێر پێداچوونەوەدا بوو.