
چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دەستەی تانەدان لە پێشێلکارییە کارگێڕییەکانی وەزارەتی پەروەردە سزای دیسپلینیی بێ وێنە و قورسی بەسەر حەوت ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی سنە دەرکرد؛ ئەو سزایانە کە لە دەرکردنی هەمیشەیی و کاتی تا خانەنشینکردنی ئیجباری، دابەزاندنی پلە، لێسەندنەوەی پۆست و دوورخستنەوە دەگرێتەوە.
ناو و سزاكان:
• مەجید کەریمی – دەرکردنی هەمیشەیی
• غیاث نعمەتی – دەرکردنی هەمیشەیی
• سەڵاح حاجی میرزایی – دەرکردنی کاتی بۆ ماوەی یەک ساڵ
• نەسرین کەریمی – خانەنشینی زۆرەملێ + کەمکردنەوەی دوو تەبەقەیی كاری
• لەیلا زارعی – لێسەندنەوەی پۆستی جێگری قوتابخانە + خانەنشین کردنی زۆرەملێ لەگەڵ کەمکردنەوە یەك تەبەقە
• فەیسەڵ نووری – دوورخستنەوەی پێنج ساڵ بۆ کرماشان
• محەیدین ڕیحانی – دەرکردنی هەمیشەیی