
دیمەنی تایبەت بە ئاڤاتوودەی، ئاشکرابوونی تونێلێکی زەبەلاحی ژێرزەمین بۆ جێگیرکردنی هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شوێنی وردی جوگرافیایی 32.336898 N، 51.063612 E (پارێزگای ئیسفەهان - نزیک نەتەنز) پشتڕاست دەکەنەوە.
ئەم تونێلە کە بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە و لە کۆنکرێتی ئەستوور دروستکراوە، شوێنی چەندین کۆپتەری چالاكی سەربازییە. لە وێنەكەدا دەتوانی بوونی کۆپتەرە ئۆپەراسیۆنییەکان و فەزایێک کە بە گڵۆپ تەیار کراوە و ڕێڕەوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان ببینرێت.
گرنگی ئەمە:
ئەم تونێلە بەشێکە لە ژێرخانی شاردنەوە و هەڵگرتنی کەرەستەی فڕینی سەربازی لە قووڵایی ژێر زەویدا، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ئاسمانی داڕێژراوە.
بە لەبەرچاوگرتنی شوێنی ئەم بنکەیە:
• پێدەچێت کۆماری ئیسلامی تۆڕێکی بنکەی ژێرزەمینیی تاکتیکی لە ناوەڕاستی ئێران (بەتایبەت لە نزیک شوێنە هەستیارەکانی وەک نەتەنز) فراوانتر بکات.
• ئەم هەنگاوە بە بەشێک لە ستراتیژیی بەرگریی نهێنی و گواستنەوەی کارمەندان و کەلوپەلەکان لە ناوەندە فەرمییەکان بۆ شوێنە ژێرزەمینییەکان دادەنرێت.
لە نێوان هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی، دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ئەو جۆرە بنکە ژێرزەمینیانە، پلانە نهێنییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ مانەوە و وەڵامدانەوەی سەربازی ئاشکرا دەکات.
ئاشکراکردنی ئەم وێنەیە پەیامێکی هەیە:
هیچ تونێلێک بۆ تاوانباران بە سەلامەت نامێنێتەوە.