Ana içeriğe atla

وەهاب خەدیریپوور لەساڵڕۆژی کوژرانی براکەی بە دەستی هێزەکانی سوپا، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

مەهاباد
posted onMay 19, 2025
noyorum

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، وەهاب خەدیریپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد بە مەبەست جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.

سوهراب خەدیریپوور برای وەهاب خەدیریپوور، لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کوژرا.

شیاوی ئاماژەپێکردنە کە سەرەڕای تێپەڕینی چوار ساڵ لە کوژرانی سوهراب خدیریپوور، هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و وەک حاڵەتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ هەژمار دەکرێت.

وەهاب خەدیریپوور پیشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی وەهاب خەدیریپوور بۆ بەندیخانە لەحاڵێکدایە کە باوکی ناوبراو سێ مانگ پێش لەئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا توانای جووڵەی لە دەست داوە.