
جەلال محەممەد کەریمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی "هەڵگرتنی چەک" بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
یەک لەسەر سێی ئەم سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیرا.
هاوکات، سزاکە بە تانەدان بۆ دوو ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی کەمکرایەوە و بەشە هەڵپەسێردراوەکەش تا ئێستاش کاری پێدەکرێت.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، لە مانگی یەکی ساڵی ١٤٠١ دەستگیرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.
هەروەها، ناوبراو لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی سزاکە بانگهێشت کرابوو.