Ana içeriğe atla

هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی فەرماندەیی حزب الله

هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی فەرماندەیی حزب الله
ئیسرایل دەڵێت: هیچ کوێ بۆ تیرۆریستەکان ئەمن نییه
posted onMarch 8, 2024
noyorum

هێزی بەرگری ئیسرائیل له درێژەی چالاکییەکانی دژ به تیرۆریستانی سەر به ئێران له باشووری لوبنان، چەندین هێرشی بەربلاو و لەناکاویان بۆسەر مۆلگەکانی حزب‌ الله ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەرتشی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی، ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزی ئاسمانی ئەم وڵاته له هێرشێکی مووشەکی توانیوه ناوەندێکی فەرماندەیی ترۆریستەکانی سەر به ئێران له شاروچکەی "المنصور" سەر به "صور" و هەروەها له "بنت الجبیل" بکاته ئامانج و لەنێویان ببات.

هەروەها هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردووش فڕۆکە شەڕکەرەکانمان دو زاخەی تەقەمەنی تیرۆریستانی حزب اللەیان له شاروچکەکانی تەلووسه و مەجدەل زەون، بوردمان کردووه که بەردەوام بوونی تەقینەوه، دەرخەری ئەو راستیەن که ئەوێ زاخەیەکی گەوره و پڕ له تەقەمەنی بووه".

هێزی بەرگری ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندووه که هێرشەکانی بۆ باشووری لوبنان به هۆی مووشەک هاوێشتنەکانی حزب اللەیه.