Ana içeriğe atla

پارێزەرەکەى بنەماڵەی ژینا ئەمینی بە تۆمەتبار کرا

پارێزەرەکەى بنەماڵەی ژینا ئەمینی بە تۆمەتبار کرا
AvaToday caption
posted onMarch 14, 2023
noyorum

ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، دوای ئەوەی بانگهێشتى لقی ٢ی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی کۆمارى ئاخوندی لە تاران کرا، بە ''پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم'' تۆمەتبار کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو پارێزەرە ناسراوە کە پێشتر پارێزەریی ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، یەک لەوان زیندانییانی سیاسیی کوردی وەئەستۆ گرتووە، دوای بانگکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە تاران، بە ''پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم'' تۆمەتبار کرا.

ئەو ڕێکخراوەیە باسی لەوە کردووە کە ساڵح نیکبەخت بە دانانی کەفاڵەت هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان وتوویەتی کە نیکبەخت بەهۆی وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی ئێران خراوەتە ژێر لێپیچینەوەی یاساییەوە.

پێشتر پزیشکی یاسایی هۆکاری مەرگی ژینا ئەمینیی بۆ نەخۆشیی پێشتووتری ناوبراو گەڕاندبووەوە، بەڵام ساڵح نیکبەخت لەوبارەوە وتبووی کە ژینا ئەمینی دوو کاتژمێر دوای دەسبەسەرکردنی بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرابوو، لە حاڵێکدا ٩٥ لەسەدی نیشانەکانی زیندووبوونی تێدا نەمابوو.