Ana içeriğe atla

کۆمارى ئاخوندى لە ترسى خۆپێشاندانى سەراسەریی ڕۆژهەڵات دەیان چالاکى دەستبەسەر کردووە

کۆمارى ئاخوندى لە ترسى ئەم خۆپێشاندانە سەراسەرییە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەیان مامۆستا و چالاکى دەستبەسەر کردووە
AvaToday caption
posted onJune 16, 2022
noyorum

🌐  ئاڤاتودەی

▪️زیاتر لە ١٠ چالاکى فەرهەنگى و ڕێکخراوى مامۆستایان لە سەقز و دیواندەرە و سنە دەستبەسەر کراون

▫️ بە پێى ڕاپۆرتى بڵاوبووەوە لە هەواڵدەرییە دژە کۆمارى ئیسلامییەکان و ئەو زانیارییانەى کە لە ڕێکخراوەکانى مامۆستایان و فەرهەنگییانى نێوخۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاو بووەتەوە، زۆرێک لە چالاکى ئەم ڕێکخراوانە لە سنە و سەقز و دیواندەرە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى خامنەییەوە دەستبەسەر کراون.

▫️ ١٨ کەس لە مامۆستایان و چالاکى ناوەندى مامۆستایانى سنە لقى سەقز ـ زیویە، دواى بانگهێشتنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتى ئیتلاعاتى سەقز، دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ناوى ١١ کەسیان دیارە کە ئەوانیش بریتین لە: خالید عەبدوڵاهی، محەمەد فەتاحی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی ، سەلاح سورخی، لوقمان ئەڵا‌مورادی، ئەحمەد قادری، کەیوان ئەحمەدی، خالید شێخی، ئەنوەر فەرەجزاده و سەلاح حوسەینی و ناسنامەى ٧ کەسیان نادیارە تا ئێستا.

هەروەها شوێنى هێشتنەوە و دەستبەسەرکردنى ئەم ١٨ چالاکەى سەقز نادیارە.

▫️ هەروەها پێنج کەسى دیکە لە چالاکى سنە بە ناوەکانى مریەم ئەحمەدى، ڕەزا ئەلیاسى، بەها مەلەکى، جەبار پاکزاد و فاتێح ئەسەدى، دوێنێ چوارشەممە ٢٥ى جۆزەردان کاتژمێر ٥:٣٠ى عەسر لە لایەن ئیدارەى تیرۆریستى ئیتلاعاتى سنەوە بانگێشت و دواتر دەستبەسەر کراون.

▫️ لە دیواندەرەش پێنج ئەنجامى ئەنجوومەنى مامۆستایانى شارەکە بە ناوەکانى ئومید شامحەمەدى، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشى، پەروێز ئەحسەنی و کاوە محەمەدزادە، دواى بانگهێشتنیان بۆ ئیدارەى ئیتلاعاتى شارەکە دەستبەسەر کراون و دواى لێپرسینەوەیەکى چوار کاتژمێرى و وەرگرتنى بەڵێننامەى نووسراو لەسەر بەشدارینەکردن لە خۆپێشاندانى ڕۆژى پێنجشەممە، ئازاد کراون.