Ana içeriğe atla

فەرماندە تیرۆریستەکانى کۆمارى ئیسلامى بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە هەرێمى کوردستان و حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان

سەردار سەرتیپ پاسدار محەمەد تەقی ئوسانلو
AvaToday caption
posted onSeptember 8, 2021
noyorum

فەرماندەى بڕیارگەى هەمزەى سەیدولشووهەداى کۆمارى ئیسلامى: هەرێمى کوردستان چەقى خاکى دوژمنە

 

ئاژانسی هەواڵی مێهرى کۆمارى ئیسلامى، سەردار سەرتیپ پاسدار محەمەد تەقی ئوسانلو، فەرماندەى بڕیارگەى هەمزەى سەیدولشووهەداى کۆمارى ئیسلامى، دوانیوەڕۆی دوێنێ بە وتنی ئەوەی دوژمنان لەسەرەتای شۆڕشەوە بەدوای نائەمنکردنی ناوچەکەن تا خەڵک نیسبەت بە دەسەڵات ڕەشبین بکەن، گوتی: ئێمە خۆمان ئەو مافە دەدەینە خۆمان، کاتێک ئەوان کارێک بکەن بەرەوڕووی دەبینەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەستگیری ژمارەیەک پێشمەرگەى ڕۆژهەڵات کردووە کە لە تیرۆری یەکێک لە جاشەکان ڕۆڵیان هەبوو، گوتى: بە دڵنیاییەوە لەگەڵ ئەو گرووپانە بەرەوڕوو دەبینەوە، هۆشداریی دەدەین کە خەڵک لە دەوروبەری بنکە دژە شۆڕشەکان دووری بکەن و تێبکۆشن پێش لەوەی کە کۆماری ئیسلامی کارێک ئەنجام بدات، ئەو گرووپانە لە ناوچەکە دوور بکەنەوە.

فەرماندەى بڕیارگەى هەمزەى سەیدولشووهەداى کۆمارى ئیسلامى درێژەى داوەتێ کە "سنوور و ئاسایش، هێڵی سووری ئێمە و خەڵکی ئەو ناوچەیە و بچووکترین جووڵە و نائەمنی لە لایەن هێزەکانی دژە شۆڕشەوە وەڵامی دددانشکێنمان دەبێت. ئەگەر ئەو چالاکیانەی دوژمنان کۆنترۆڵ نەبێت، لە هەر قووڵاییەکدا بێت ئێمە ئەوێ بە خاکی دوژمن دەزانین و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە بەرانبەر نائەمنییەک کە بەدوایدان، هەوڵێک بەرانبەر دەدەین.