Ana içeriğe atla

کۆمارى ئیسلامى کاسپى لەسەر چالاکانى کرێکارییەوە دەکات

کۆمارى ئیسلامى کاسپى لەسەر چالاکانى کرێکارییەوە دەکات
AvaToday caption
مەحکوومبوونى دوو چالاکى کرێکارى کورد بە زیندان و سزاى ماددى
posted onMay 27, 2021
noyorum

دوو چالاکى کرێکارى کورد بە هۆى بەڕێوەبردنى مەراسیمى ڕۆژى جیهانى کرێکار، لە لایەن دادگاى ئینقیلابی سەقزەوە بەدەر لە سزاى پارەى کاش، بە زیندانیش مەحکوم کران.

 

بە پێى ڕاپۆرتى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، دادگاى ئینقیلابی شارى سەقزى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ى جۆزەردان، مەحموود ساڵحى بە ٣ مانگ و عوسمان ئیسماعیلى بە ٦ مانگ زیندانى مەحکوم کران.

لە حوکمەکەیاندا ڕاگەیێنراوە کە مەحکومیەتى ئەم چالاکڤانە زیندانییانە هەر یەکەیان بە ٢٠ ملیۆن و ٤٠ ملیۆن سزاى کاش دەگۆڕدرێتەوە.

مەحمود ساڵحى و عوسمان ئیسماعیلى بە هۆى بڵاوکردنەوەى وێنە و فیلمگەلێک لەسەر ڕۆژى جیهانى کرێکار، دەستبەسەر و دادگایی کران و لێپرسەرى کەیسەکەیان وەسیقەیەکى ٤٠ ملیۆن تمەنى بۆ ئازادکردنى کاتییان دەرکردووە.

ئەم چالاکە کرێکارییانە لە کاتێکدا کە چەندین جار بانگ کراونەتە ناوەندە سەرکوتکەرەکانى کۆمارى ئیسلامى و زیندانى کراون، بەڵام دۆخى تەندرووستییان وەبەرچاو نەگیراوە، عوسمان ئیسماعیلى نەخۆشى دڵ و ئاسمى توندى هەیە و مەحمود ساڵى بە هۆى ئەشکەنجە و لێدانەوە لە کاتى دەستبەسەرکردنیدا گورچیلەکانى خۆى لەدەست داوە و دەبێت حەفتانە دیالیز بکرێت.