Ana içeriğe atla

عەرەبستان نیگەرانە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران

وڵاتانى عەرەبی نیگەرانى دانوستانی ڤییەنان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران
AvaToday caption
وڵاتانى عەرەبی نیگەرانى دانوستانی ڤییەنان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران
posted onApril 11, 2021
noyorum

تورکی ئەلفەیسەل، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندى زانیارى عەرەبستانی سعوودیە ڕایگەیاند کە دانووستان و گفتوگۆکانى ڤیەننا لەبارەی بەرجام یا هەمان ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران، نیگەرانی وڵاتە عەرەبییەکانی کەناراوی کەنداو ناڕوێنێتەوە لەبەردەم مەترسیییەکانى سیستەم و بەرنامەی ناوەکیی کۆماری ئیسلامی.

 

به پێ ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیه، تورکی ئەلفەیسەل لە کۆنگرەگەیەکى ڕۆژنامەنووسى ـ ئۆنلاین کە میوانداری ڕۆژنامەی «ئەلبلاد»ی بەحرێن کرد، جەختی لەوە کردەوە: «پێویستە وڵاتەکانى دەورى کەنداو و عەرەبییەکان لە ناوەڕۆکی دانووستانی پەیوەندیدار به ڕێککەوتنی ناوەکیی ئێران بەشدارى پێ بکەن و هەموو نیگەرانییەکان لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی ئێران و دەستێوەردانی تاران لە ناوچەکەى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست مشتومڕی لەسەر بکرێت.»

تورکى لە درێژەى گفتوگۆکەیدا باسى لەوە کرد کە ڕێککەوتنێک کە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرکۆماریی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرا، چاوی لەسەر نیگەرانی دراوسێکانی ئێران داخست و بووە هۆی دەستێوەردانی زۆرتری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا.

بەڕێوەبەرى  پێشووی ناوەندى زانیارى عەرەبستانی سعوودی  گوتیشی «گەشبین نیم بە دەوڵەتەکەى جۆ بایدن سەبارەت بە باجنەدان بە کوماری ئیسلامی، بەڵام لێدوانەکەى فەرەنسا لەبارەی دانووستان  لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی کوماری ئیسلامی گرنگە و هیوادارم فەرەنساش لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا هاوئاهەنگی کردبێت و پێکەوە پێش بە ڕژێمى تاران بگرن.»

ئەلفەیسەل که ئێستا بەڕێوەبەرایەتى ناوەندی لێکۆڵینەوە و تۆیژینەوەی ئیسلامیی مەلک فەیسەڵی لە ئەستۆدایە، هوشیاری دا ئەگەر چاکسازی لە بەرجام نەکرێت، کۆماری ئیسلامی دەستى دەگات بە بۆمبی ئەتۆمى کە ئەمەش مەترسیدارترین شتە لە دونیا.

ترکى فەیسەڵ

ئەلفەیسەڵ گوتی: «ئێمە هیچ دژایەتییەکمان لەگەڵ وڵاتی ئێران نییە و بەهیچ شێوەیەک نامانەوێ گەلەکەى زەرەر مەند بن، بەڵام ئەمانەوێت پەیوەندییەکی بەرامبەرمان هەبێت، چونکە ئەم حکومەتە سوود لە هەر بۆشاییەک وەردەگرێت بو خراپەکاری و ئاژاوەگێڕی و پلاندانان بۆ دەستتێوەردانى وڵاتانى دیکە.»

پێشتر ئیمانوئل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند عەرەبستانی سعوودیە و ئیسرائیل وەک «شەریک و هاوبەشی سەرەکی» لە ناوچەکە دەبێت به شێوەیەک لە ئەگەری دانووستانەکانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی و وڵاتانى ئەوروپى و ئەمریکى بەشدار بن، لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئەم پێشنیارەی ڕەت کردووەتەوە.