Skip to main content

ئەمریکا لێخۆشبوونی هاوکارییە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی درێژ کردەوە

ئەمریکا لێخۆشبوونی هاوکارییە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی درێژ کردەوە
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2020
nocomment

 

لێخۆشبوونی هاوکاری کەم وکورتی کۆمپانیاکانی جیهان جگە لە ئەمریکا بۆ هاوکاری ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بۆ دوو مانگی دیکە درێژ کرایەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە زیادبوونی چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێرانی بە قەبوڵ نەکراو ناوبرد.

 

ئەمریکا بۆ چوارەمین جار لێخۆشبوونی هاوکاریە ئەتۆمیەکانی ئێرانی درێژ کردەوە. بەو پێیە هاوکاری ئەتۆمی هێندێک ناوەندی ئەتۆمی جگە لە ناوەندە ئەمریکاییەکان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژی دیکە درێژ دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە کۆماری ئیسلامی چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆی درێژە دەدات و ئەوە مایەی قەبوڵکردن نییە.

لە درێژەدا هاتووە: زیادبوونی چالاکیە ئەتۆمیەکانی ڕژیمی ئێران یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ سەر ئەمنیەت و ئاشتی نێودەوڵەتیە. بەوجۆرەی دۆنالد ترامپ ڕایگەیاندووە ئێران هیچ کات ئیزنی ئەوەی نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەرەتای مانگی مارسی ئەمساڵ ڕەخنەی لە کۆماری ئیسلامی گرت کە ئیزنی پشکێنەرانی ئەو ناوەندە نادات سەردانی دوو ناوەندی ئەتۆمی ئێران بکات و هەروەها ئاماژەی بە زیادبوونی کۆگاکانی پاشەکەوتی ئەتۆمی ئێران کردبوو.

ڕژیمی ئێران مانگی ژانویەی ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو کە پێبەندی سنورە دیاریکراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و ئەوە بوو بە هۆی ڕەخنەی تووندی سێ وڵاتی ئەوروپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

سێ وڵاتی ئەوروپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش هۆشداریان بە کۆماری ئیسلامی دابوو لەمەر کاریگەریەکانی کەمکردنەوەی بەڵێنە ئەتۆمیەکانی.

سەڕەڕای دژایەتی سێ وڵاتی بڕیتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان بە چوونە دەری هەنگاو بە هەنگاوی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڵام ئەو سێ وڵاتە بە هاوڕێیەتی چین و ڕووسیە هەوڵی ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام دەدەن.