Skip to main content

هەڵبژاردن و خوێن لە دیاریکردنى سەرکۆماری ئەفغانستان

هەڵبژاردن و خوێن لە دیاریکردنى سەرکۆماری ئەفغانستان
AvaToday caption
posted onSeptember 28, 2019
nocomment

بە ملیۆن هاووڵاتی ئەفغانستانی ئەوڕۆ شەممە لە کاتێکدا بەرەو بەشداری هەڵبژاردن ڕێگەی ناوەندەکانی دەنگدانیان گرتە بەر کە تاڵبان لە پێشەوە هەڕەشەی کردبوو هێرش دەکاتە سەر هەڵبژاردن و بە شداربووانی. پاڵێواروە سەرەکیەکانی ئەو خولەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی، سەرکۆماری ئێستا و عەبدووڵلا عەبدوڵلان.  ئەو دوو کەسە دوای ڕێککەوتنێک لە پاش هەڵبژاردنی پڕ لە ڕووداوی ساڵی ٢٠١٤ دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیان لە ناوخۆیان دابەش کرد.

 

عەبدوڵلا عەبدوڵلا لە دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماری سالی ٢٠١٤ ڕەوایی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی بردە ژێر پرسیار. لە کۆتاییدا بە ناوبژیوانی هێزە دەرەکییەکان لەگەڵ ئەشرەف غەنی ڕێککەوت و وەک سەرۆکی جێبەجێکاری دەوڵەتی ئەفغانستان دەستی بەکار کرد.

ئەشرەف غەنی لە کاتێکدا لەگەڵ  عەبدوڵلا عەبدوڵلا لە کێبەرکێ دایە کە پانتای ناوچەی ژێردەسەڵاتی تاڵبان لە سەردەمی ڕووخانی واتە ٢٠٠١ تا ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

لە هێرشەکانی پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی تاڵبان ١٧٠ کەس کوژران و ٣٠٠ کەس بریندار بوون. ئامارەکان باس لەوە دەکەن لە کۆی حەشیمەتی ٣٤ ملیۆن کەسی ئەفغانستان ٩ ملیۆن و ٦٧٠ هەزار کەس لەو هەڵبژاردنە بەشداری دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی ١٠٠ هەزار کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان ئەمنیەتی ئەو گەڕەی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستانیان لەسەر شانە، لە بەرەبەیانی ئەوڕۆوە چەندین هەڵبژاردنی گەورە لەو وڵاتە ئەنجام دراوە. تا ئێستا ئامارێکی ورد لە سەر ڕێژەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئەوڕۆی تاڵبان نییە.

جێگەی باسە باڵیۆزی ئاڵمان لە ئەفغانستان ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئەوڕۆی گرووپی تیرۆریستی تاڵبان گرت و ڕایگەیاند بۆ هێزێکی کە بانگەشەی نوێنەرایەتی بەشێک لە خەڵکی ئەفغانستان دەکات هێرش بۆ سەر بەشدار بووانی هەڵبژاردن کارێکی نەشیاوە.

هەڵبژاردنى ئەفغانستان