Skip to main content

سعودیە داواى بەرپەرچدانەوەى ئێران دەکات

سعودیە داواى بەرپەرچدانەوەى ئێران دەکات
.
عادل جوبێر: تاران بەردەوامە لەچالاکییە تیرۆریستیەکان و هەڵسوکەوتە شەڕانگێزەکانی
posted onSeptember 30, 2018
nocomment

 

وەزیرى دەرەوەى شانەشینى عەرەبی سعودیە لە وتارێکى لەکۆمەڵەی گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکاتەوە "ئاشتى لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێویستى بە بەرپەرچدانەوەى ئێرانە لەو سیاستە تێکدەرانەى ئەنجامی دەدات".

 

عادل جوبێر، کە نوێنەرى وڵاتەکەیەتى لە پێشکەشکردنى پەیام لەنەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بەوەداوە "تاران بەردەوامە لەچالاکییە تیرۆریستیەکان و هەڵسوکەوتە شەڕانگێزەکانی". دووپاتیشی دەکاتەوە "شانەشینەکەى پاڵپشتى ستراتیژی نوێی ئەمەریکا دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، بەتایبەت لەپرسى بەرنامە ئەتۆمیی و مووشەکی بالیستى و هاریکاری کردنى تیرۆریستان".

ادل جوبێر، نوێنەرى سعودیە لە پەیامەکەى لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بە مەترسیدارى کۆمارى ئیسلامى کرد

عادل جوبێر، نوێنەرى سعودیە لە پەیامەکەى لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بە مەترسیدارى کۆمارى ئیسلامى کرد

 

جوبێر ئەوەشى گووت "تاران کۆمەڵێک میلیشیاى تیرۆریستى پێکهێناوەو، مووشەکى بالیستى پێداون، چەندین دیپلۆماتى بیانى تیرۆر کردووە، جگە لەوانەش دووبەرەکی تایفی و دەستێوەردانى لەکاروبارى ناوچەکەش ئەنجام داوە". وەزیرى دەرەوەى حکومەتى ریاز هۆشداریی لەو هەڵسوکەوتە شەڕانگێزەى تاران داوە، کەپێشڵکاری روونى پەیماننامەو رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە، بەتایبەت بڕیارەکانى ئەنجوومەنى ئاسایش، کەواى لە کۆمارى ئیسلامی کردووە بکەوێتە ژێر سزای نێودەوڵەتى.

 

لەبارەى سووریاو قەیرانی ئەو وڵاتە جوبێر گووتیشى "پێویستە پابەندی بڕیارى ٢٢٥٤ـی ئەنجوومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتى بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکى سیاسی، لە چوار چێوەى ڕاگەینراوی جنێڤ ١ ، بۆ سەقامگیری و یەکریزی خاکەکەى". وەزیرەکەى دەرەوەى سعودیە باسى لەکۆمەڵێک بابەتى هەرێمایەتى لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کرد، بەتایبەت کەیسى یەمەن، و دەستێوەردانى دەرەکى لەناوچەکە.