Skip to main content

وەزارەتى بەرگرى سعودیە ئەمڕۆ بەڵگەى تێوەگلانى ئێران لە هێرشەکەى ئارامکۆ دەخاتە ڕوو

وەزارەتى بەرگرى سعودیە ئەمڕۆ بەڵگەى تێوەگلانى ئێران لە هێرشەکەى ئارامکۆ دەخاتە ڕوو
AvaToday caption
posted onSeptember 18, 2019
nocomment

وەزارەتى بەرگرى عەربستانی سعودیە ڕایگەیاند ئێوارى ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ى سپتەمبەرى ٢٠١٩ى زایینى، لە کۆنفڕانسێکى هەواڵیدا لەبارەى هێرشە "تیرۆریستی"ـیەکەى سەر دامەزراوە نەوتییەکەى ئارامکۆ چەند بەڵگەیەک لەسەر دەستهەوبوونى ئێران لەم هێرشە دەخاتە ڕوو.

بە پێى ڕاپۆرتى ئەلعەرەبیە، وەزارەتى بەرگرى سعودیە باسى لەوە کردووە کە لە کۆنفڕانسە هەواڵییەکەى ئەمشەو، ئەو چەکە ئێرانییانە نمایش دەکرێن کە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئارامکۆ تەقێنراون.

ئەم لە کاتێکدایە کە کۆشکى ئیلیزە لە زمانى ئیمانوێل ماکرۆنى سەرکۆمارى فەڕەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندووە کە فەڕەنسا پسپۆڕەکانى خۆى بۆ سعودیە دەنێرێت تا لەبارەى وردەکارى هێرشەکەى سەر دامەزراوە نەوتییەکەى ئارامکۆ لێکۆڵینەوە بکەن.  کۆشکى ئیلیزە لە بەیاننامەکەیدا گوتوویەتى ئیمانوێل ماکرۆن بە توندى سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر ئارامکۆ دەکات و لە گفتوگۆیەکى تەلەفۆنى کە لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمانى پاشاى سعودیە هەیبووە، پێداگرى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە فەڕەنسا پاڵپشتى ئارامی و جێگیرى ناوچەکە دەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەى کۆشکى سەرۆکایەتى فەڕەنسا هاتووى "سەرۆک ماکرۆن بە پاشاى عەرەبستانى گوتووە کە فەڕەنسا پسپۆڕەکانى خۆى بۆ سعودیە دەنێرێت بۆ ئاشکراکردنى چۆنیەتى هێرشەکە".

لە لایەکى ترەوە دیپلۆماتەکان بە "ڕۆیتەرز"یان گوتووە کە پاش ئەوەى قسە لەسەر ناردنى پسپۆڕەکان لە لایەن فەڕەنساوە بۆ سعودیە کراوە، ئەگەرى هەیە ئەم هێرشانەى ئارامکۆ بتوانێت زیان بە دیپلۆماسى فەڕەنسا لە خۆدوورخستنەوەی ڕوودانى شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران بدات.