Skip to main content

۱۰۰ هزار کرێکار لە ئێران ۳ تا ۹ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

۱۰۰ هزار کرێکار لە ئێران ۳ تا ۹ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
AvaToday caption
posted onJuly 6, 2019
nocomment

 

پسپۆڕێکى ئابووری لە ئێران گوتوویە کە زیاتر لە ۱۰۰ هەزار کرێکار سێ تا ۹ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و پاداشتی دواکەوتوویان هەیە.

 

هەواڵدەری ئیسنا، ڕۆژی شەمە ۱٥ی پووشپەڕ لە زمانی حەمید نەجەف کارناسی ئابووری نووسی کە بەپێ لێکۆڵینەوەکان "زیاتر لە ۱۰۰ هەزار کرێکار لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی بەتایبەت لە کەرتی تایبەت و بەرهەمهێنان، سێ تا ۹ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و پاداشتی دواکەوتوویان هەیە."

ئەم پسپۆڕە گوتیشی لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکار لە چوارچێوەی پێشنیارێک داوایان لە وەزارەتی کار کردووە کە کارگا داخراو و کێشەدارەکانی بەرهەمهێنان، بناسرێت و پاڵپشتییان لێبکرێت بەڵام ئەم بابەتە سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن دەوڵەتەوە قەبووڵ کرا، جێبەجێ نەکرا و ئەنجامێکی نەبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن کە تێچووی ژیانی بنەماڵەیەکی کرێکاری سێ کەسی لە تاران گەیشتووەتە ٦ ملیۆن و ٤٨٢ هەزار تمەن. هەڵاوسانی ئابوری لە ڕادەبەدەر بڕستی لە کرێکاران و هەژارانی ئێران بڕیوە و ئاغازادە و بەرپرسانی ئێران لە ئەمریکا و کانادا و ئەوروپا خەریکی خۆشگوەزەرانین بە سامانی خەڵک.

هەر لەبەر ئەمەشە کە ناڕەزایەتییە سینفی و کرێکارییەکان لە ئێران ماوەی ئەم مانگە دواییانە و بەهەڵکشانی هەڵاوسان و گرانی، زیاتر بووەتەوە کە زۆربەی ئەم ناڕەزایەتییانە ڕووبەرووی توندی هێزەئەمنییەکان بووەتەوە.