Skip to main content

پەنابەرێکى ڕۆژهەڵات: یوئێن درۆمان لەگەڵ دەکا

پەنابەرێکى ڕۆژهەڵات: یوئێن درۆمان لەگەڵ دەکات
کوردانى ڕۆژهەڵات (خوازیارانى پەنابەرى) لە باشوورى کوردستان مانیان گرت
یوئێن بەڵێنى دروستکردنى خانووى پێ داون، کەچى نەیبردووەتە سەر
posted onAugust 28, 2018
nocomment

 

ئەوڕۆ سێشەممە و لە پایتەختى هەرێمى کوردستان، هەندێک لە دانیشتوانى کەمپى گردەچاڵ کە هەیە زیاتر لە ١٥ تا ٢٠ ساڵ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قبوڵ کراون بۆ ئەوەى بنێردرێن بۆ وڵاتى سێیەم، چەندین جارە مان دەگرن لەسەر دۆخى ژیانى خۆیان.

 

سێ مانگ لەمەوپێش لە ڕۆژى جیهانى پەنابەران، لەبەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە لەسەر ژیانى خۆیان بۆ ئەوەى دەریخەن کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە قوتابخانەیەکى کۆن دەژین کە ئەگەرى ڕووخانى هەیە و ئەو ڕێکخراوەیەش بڕیارى دا  لە ماوەى دوو مانگ قوتابخانەکە بڕووخێندرێت و دواتر خانوویەکى کاتییان بۆ دروست بکەن بۆ نیشتەجێبوونیان.

کەچى بە پێى قسەى مانگرتووە ڕۆژهەڵاتییەکان "ئەوە ماوەى مانگێک بەسەر بەڵێنەکەى یوئێندا تێدەپەڕێت کە هەر پشتگوێیان خستووە"، هاوسەرێکى پەنابەرێکى دیکە وتى "یوئێن دەستى دەستیمان پێ دەکات و درۆمان لەگەڵ دەکەن".

یەکێک لەو ئاوارانە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت "من زیاتر لە ٢٧ ساڵەى لەم عێراقەم، ژیانمان زۆر خراپە، منداڵەکانمان خەریکە کوردبوون و ئێرانیبوونیان لەبیر دەچێتەوە، ژیانمان ناخۆش و بێ ئایندەین". ئەم پەنابەرە  باسیشى لەوە کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان هیچى پێ ناکرێت و هیچ ناکات و تەنیا دەستى دەستیمان پێ دەکەن.