Skip to main content

گەڵاڵەی نەهێنی کۆماری ئیسلامی بۆ دەرچوون لە قەیرانی ڕووخان

مأموریت جدید اصلاح طلبها بعنوان کلید حفظ جمهوری اسلامی
ئەرکی نوێی ڕێفۆڕمخوازان وەک شاکلیلی پاراستنی کۆماری ئیسلامی
posted onAugust 6, 2018
nocomment


 

شکەستە سیاسیە گەورەکانی کۆماری ئیسلامی، عەلی خامنەیی هێناوتە سەر ئەو قەناعەتەی جامی ژاری سەرەتایی بخواتەوە. بە پێی سەرچاوەکانی ئاواتودی لە نێو دەزگای حیفازەتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداراندا دوای دانیشتنی بەردەوامی فەرماندەکانی سوپا، نوێنەرانی وەزارەتی ئیتلاعات و شوڕای بەرزی ئەمنیەتی میللی و بەیتی ڕێبەری لە دوو ڕۆژی ڕابڕدودا، ئایەتوللا عەلی خامنەیی ناچار کراوە بە پێچەوانەی ویستی دەروونی خۆی ئیزنی گەڕانەوە بە ئیسلاح تەڵەبان بدات و ئەوانیش لە ژێڕ نێوی ڕەخنە گرتن لە دۆخی هەنوکەیی و بانگەشەی  ئازادیخوازی دەست بە کاری سیاسی بکەنەوە.

 

 

بە پێی ئەو زانیاریانە، لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراودا سەرەتا محەمەد خاتەمی و سیما فکریەکانی ڕێفۆڕمخوزان  بە لێدوان و کۆبونەوە گرتن بە ئاراستەی پشتیوانیکردن لە خەڵک دێنەوە مەیدان و دواتر بە لابردنی حەسرلە سەر میرحوسێن موسەوی و مێهدی کەڕوبی ئەوانیش هێدی هێدی دێنەوە نێو بازنەی پڕۆژەکە.

 

سەرچاوەی ئاواتودی لە حیفازەتی ئیتلاعاتی باس لەوە دەکات بە نێوەنجیگەری محەمەد خاتەمی وتووێژ لە گەڵ ڕێبەرانی ڕێفۆڕمخوازی بەندکراودەستی پێکردووە. بەڵام تا ئێستا مووسەوی و کەڕووبی وەڵامی ئەرێنیان بە پڕۆژەی دەرچوونی نیزام لە قەیران نەداوەتەوە.

 

میرحوسێن موسەوی و مێهدی کەڕووبی گووتویانە تەنیا لە حاڵەتیک دا کە داوای لیبوردنیان لێ بکرێت و ڕابگەیێندرێ وەزارەتی کیشوەر لە هەڵبژاردنەکانی ٨٨ دا گەندەڵی کردووە ئامادەن هاوکاری کۆماری ئیسلامی بکەن.

 

لەو نێوەدا بە قوربانی کردنی مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ئەگەری ئەوە هەیە ناوبراو و هاوڕێکانی دەست پێکەنەوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و لەقاودنەکانی لەسەر ئاستی گەندەڵیەکان لە نیو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیدا. بەو هۆکارەش نوێنەری بەیتی رێبەری راستەوخۆ لەگەڵ ئەحمەدی نەژاد کەوتۆتە گفتوگۆ بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئازاد کردنی ئیسفەندیار رەحیم مەشایی و حەمید بەقاییی و هاوکارە نیزیکە سیاسیەکانی سەرۆک کۆماری پێشوو، ئەحمەدنی نەژاد نەرمی بنوێنێ و ئەوانیش هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی نیزام.

 

لە لایەکی دیکە سەرچاوەیەک لە واشنگتۆنەوە بە ئاواتودی کوتوە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای پاشای وڵاتی عەمان پەیامێکی نهێنی بۆ ئەمریکا ناردووە لەسەر ئەساسی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی خەریکی گۆڕینی ساختارە و پێویستە تڕامپ پاڵپشتی لەو ڕەوتە بکات بەهۆکاری ئەوەی ئەو ڕەوتە دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی.

 

خەڵکئ ئێران پیویستە وشیار بن کە گەڵاڵەی گەڕانەوەی ڕێفۆرمخوازان لە ژێر نێوی بزاڤێکی ئازادیخواز و ڕەخنەگەری کۆماری ئیسلامی ڕەوتی بەرەوە گۆڕان چوونی نیزامی کۆماری ئیسلامی پەک نەخات.