Skip to main content

ترەمپ: بەڕێژەی 90% موجتەبا خامنەیی لە ژیاندا نەماوە

ترەمپ: بەڕێژەی 90% موجتەبا خامنەیی لە ژیاندا نەماوە
posted onJuly 14, 2026
nocomment

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە توانا سەربازییەکانی ئێران بەتەواوی لەناوچوون و پێی وایە بە ئەگەری زۆرەوە موجتەبا خامنەییش لە ژیاندا نەماوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ باسی لە دوایین پێشهاتەکانی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە باشترین سەرکردەکانی ئێران و عەلی خامنەیی کوژراون، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بە ڕێژەی 90% موجتەبا خامنەیی کوڕیشی لە ژیاندا نەماوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە توانا سەربازییەکانی ئێران بە تەواوی تێکشکێنراون و وتی: نە هێزی دەریاییان ماوە و نە هێزی ئاسمانی، هەمووی لەناوچووە. سیستمی دژەفڕینیان نەماوە و سەرکردەکانیشیان هەموو کوژراون.