Skip to main content

سێنتکۆم: ١٤٠ ئامانجی سەربازیی ئێرانمان لە گەڕی سێیەمی هێرشەکاندا پێکاوە

سێنتکۆم: ١٤٠ ئامانجی سەربازیی ئێرانمان لە گەڕی سێیەمی هێرشەکاندا پێکاوە
posted onJuly 12, 2026
nocomment

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە سێیەم گەڕی هێرشەکانی ئەم هەفتەیەدا بۆ سەر ئێران، ١٤٠ ئامانجی سەربازیی وڵاتەکەیان پێکاوە.

 سێنتکۆم بڵاوی کردەوە کە هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتیگەلی دەریاییەوە ئەنجامدراون. ئامانجەکان بریتی بوون لە بنکەکانی مووشەک و درۆن، کۆگاکانی تەقەمەنی، تۆڕەکانی پەیوەندی و ناوەندەکانی چاودێریی کەناراوەکان. ئەم هەنگاوە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا بووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانای ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی سێ شەوی هێرشەکاندا زیاتر لە ٣٠٠ ئامانج لە ناوخۆی ئێران پێکراون. ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە لە مانگی ئایارەوە یارمەتیی تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٠٠ کەشتیی بازرگانی و ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان لە گەرووی هورمزدا داوە و ڕێگە نادەن ئاسایشی دەریایی لە ناوچەکەدا بکەوێتە مەترسییەوە.