Skip to main content

لە هێرشی ئەمریکا لەکاتی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەیاندا، لە کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد ٩ کەس کوژران

لە هێرشی ئەمریکا لەکاتی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەیاندا، لە کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد ٩ کەس کوژران
posted onApril 5, 2026
nocomment

لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد لە ناوەڕاستی ئێران، ٩ کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون؛ هێرشەکان لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی F-15 لە ئارادابووە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی یاسووج ڕایگەیاند، پێنج کەس لە ناوچەی "کێوی ڕەش" و چوار کەسی دیکە لە ناوچەکانی "وەزگ و کاکان" گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی سەربازییەوە ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی "سەدان هێزی تایبەت"دا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ئەمریکی، دوو فڕۆکەی گواستنەوەی سوپای وڵاتەکەیان دوای پەککەوتنیان، لەلایەن خودی هێزە ئەمریکییەکانەوە تەقێندراونەتەوە تا نەکەونە دەست لایەنی ئێرانی.

لە بەرانبەردا، سوپای پاسداران و ناوەندی "فەراجا" ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی C-130 و دوو هێلیکۆپتەری جۆری "بڵاک هۆک"یان لە باشووری ئەسفەهان خستووەتە خوارەوە.