Skip to main content

دەستبەسەر كردنی چەند هاووڵاتییەك لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

دەستبەسەر كردنی چەند هاووڵاتییەك لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە
posted onFebruary 3, 2026
nocomment

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "عبدالله ڕەزایی"، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگیان لە هەرسین، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەروەها هاووڵاتییەکی تر بە ناوی "عیرفان جاویدان"، ٢٥ ساڵە، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاریەکەی کەرناچی، لە ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، لە بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، "حەسەن خەشروو"، خەڵکی ئیلام، "عیسا حەیدەری"، خەڵکی گوندی پاکڵ‌گراڤ سەربە بەدرە و "عەلی دانش‌پژوە"، خەڵکی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵیان، دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.