Skip to main content

کۆڵبەەرێک لە بانە بە تەقەی هێزە حکومییەکانی ئێران بریندار کرا

کۆڵبەر
posted onJuly 30, 2025
nocomment

 کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "ئەشتەرئاوا"ی سەر بە بانە، بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهرام مەیک"، تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بریندار کراوە. ئەو خەڵکی گوندی "میک"ی سەقزە و دانیشتوی گوندی ترخاناباد سەربە شاری بانەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکان لە کاتێکدا تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی وتووە، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز کراوە.