Skip to main content

دۆران کاڵکان: ڕۆژهەڵات پەکەکە وەرناگرێت!

دۆران کاڵکان: ڕۆژهەڵات پەکەکە وەرناگرێت!
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2021
nocomment

دۆران کاڵکان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەرى پەکەکە لە گفتوگۆیەکى بۆ تەلەڤزیۆنێکى نزیک لە حیزبەکەى خۆى، باسى لە گوشارەکانى سەر پەکەکە دەکات لە هەر چوار پارچەى کوردستان و دەڵێت چەند هێزێک لە ڕۆژئاواى کوردستان فشار و پاڵەپەستۆیان خستووەتە سەر پەکەکە کە دەستکەوتەکانى ئەو پارچەیە جێ بهێڵێت و لە ڕۆژئاوا دەرچێت.

 

کاڵکان باسى لەوە کردووە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان کەمترین مافى قسەکردن لەسەر چارەنووسی ئەو پارچەیە دەدرێتە پەکەکە و لەم بارەوە دەڵێت: "بلا، هیچ کەس لە ڕۆژئاواى کوردستان کە هەر شتێکیان حەز لێ بێت بە زۆرى ئەنجامى نەدەن و نەڵێن بلا پەکەکە لە ڕۆژئاواى کوردستان دەرکەڤێت و بچێت. ئێستا ئەو قسەیە بووەتە مۆد و دەڵێن با پەکەکە لە ڕۆژئاوا دەرکەڤێت، بلا لە باشوور و باکورى کوردستانێ دەرکەڤێت. ڕۆژهەڵاتى کوردستان پەکەکە ناگرێتە خۆى، ئەو ڕەوشە گەلەک سەیرە، باشە پەکەکە ئەگەر دەرکەوێت، لێ بچێتە کوودەرێ؟!"

کاڵکان لەسەر سەردانیکردنەکەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ باژێرى دیاربەکرى باکوورى کوردستانیش قسەى کرد و گوتى: لە کاتى چوونى ئەردۆغان بۆ دیاربەکر هۆشیارییەکەى سەرۆکى ئەمریکایان داوەتێ و دیارە هۆشدارییەکەش بە ئاوایەکى جددى بووە و پێى گوتراوە کە وا مەبە. ئێمە ناتوانین تۆ وەها لەسەر پشتى خۆمان هەڵگرین. ئەردۆغان بە داخوازى و لەسەر ویستى خۆى نەچووەتە دیاربەکرێ".

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى هۆشداری و هۆشیارییەکى زۆرى لەسەر پرسى ڕۆژهەڵات و تەراتێنەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان لەو پارچەیە ئەنجام داوە و ئەوەندەى لە توانایدا بووبێت لاوان و هاووڵاتیانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى هۆشیار کردووەتەوە لەسەر پیلانەکانى پەکەکە و کۆمارى ئیسلامى لە بەکوشتدانى لاوانى ئەو پارچەیە لە شوێنگەلى دیکە و بە مەبەستى دیکە و هەر ئەمەش واى کرد کە زۆرێک لە خەڵک بسڵەمێتەوە لە پەکەکە و بە پێى قسە و زانیارییە دەستکەوتوەکانى ئاڤاتودەى، پەکەکە ئێستا لایەنگر و خواستى لە ڕۆژهەڵات لاوازتر و کەمتر بووەتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەى لەوێ بەرەو لاوازى بڕوات.