مافیایەکى گەورەى تورکیە بە ناوى سەدات پەکەر، لە ٢ى گوڵانەوە لە تویتەرەکەى خۆى ڤیدیۆ بڵاو دەکاتەوە و لە ٧ ڤیدیۆدا گەلێک نهێنى گرنگ و مەترسیدارى حکومەتى پێشوو و ئێستاى تورکیەی ئاشکرا کردووە.
لە حەوتەمین ڤیدیۆدا، سەدات پەکەرى ئاشکراى دەکات کە کەسایەتییە دیارەکانى کورد وەک بەهچەت جانتوورک و ساڤاش بولدان و ڕۆژنامه‌نووس ئوگور مومجو و کوتلو ئادال، لە ساڵى ٩٠ بە فەرمانى فەرمى حکومەتى ئەودەمى تورکیە کوژراون.
هەردوو کەسایەتییەکەى کورد واتە ساڤاش بولدان (هه‌ڤژینى هاوسه‌رۆکى هەدەپە په‌روین بولدان) و به‌هچه‌ت جانتوورک، لە ساڵى ۱۹۹٤ى زایینى کوژران. هه‌رچه‌ندە کوشتنەکەیان درایە پاڵ گەلێک کەس و لایەن، بەڵام سەدات باوەڕى باوەیە کە لە لایەن هێزە گرێدراوەکان ده‌وڵەتى تورکیه کوژراون.
سەدات لە ڤیدیۆى حەوتەمدا باسى کوشتنى ئەو کەسانەى کرد و بەرپرسى گشتى ئاسایشى ئەودەمی واتە مەهمەت ئاگارى بە تۆمەتبارى کوشتنەکەى زانى.
پەکەر دەڵێت: "ساڤاش بولدان، حوسه‌ین بایباشین و به‌هچه‌ت جانتوورک کارساز نه‌بوون. بەڵکو بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ریان دەکرد و بۆ ئەوەى ڕێیان بۆ خۆشبکرێت بۆ بازرگانییەکەیان، پارەیان دەدایه مه‌همه‌ت ئاگاری، مه‌همه‌ت ئاگاریش ئامانجى بوو ببێتە سه‌رۆککۆماری تورکیه، بۆیە لەو پەیوەندییەى لەگەڵ ساڤاش بولدان، حوسەین بایباشین و به‌هچه‌ت جانتوورک دڵگران بوو و دەیهەویست لێیان ڕزگار بێت. هەر بۆیە داواى لە جڤاتا ئاساییشا نه‌ته‌ویی تورکیه کرد کە لەنێویان بەرێت. هەر بۆیە سه‌رۆکوه‌زیرى ئەودەمى تانسوو چیله‌ر پێشنیاری مه‌همه‌ت ئاگاری قبوڵ کرد و ساڤاش بولدان و به‌هچه‌ت جانتوورک کوژران.
هەر لەسەر قسەى سەدات پەکەر، هەردوو ڕۆژنامەنووس ئوگور مومجو و کوتلو ئادال لەسەر فه‌رمانی مه‌همه‌ت ئاگار هاتنه کوشتن.
خاڵێکى دیکەى نهێنى کە سەدات پەکەر باڵى کشاندووەتە سەر، بازرگانى ماددەى هۆشبەرە کە دەوڵەتى تورکیە ئەنجامى دەدات.
پارساڵ، هێزى ئاسایشى کۆڵۆمبیا، لە نێو کەشتییەکدا دەستى گرت بەسەر ٥ تۆن ماددەى هۆشبەرى کۆکائین و بەرپرسانى ئەو وڵاتە ئاشکرایان کرد کە کەشتییەکە هى تورکیەیە. لەو کاتەوە تا ئێستا حکومەتى تورکیە بێدەنگى هەڵبژااردووە و هیچ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیەکى لەم بارەوە نەکردووە.
سه‌دات په‌که‌ر لەم بارەوە دەڵێت "ئه‌و که‌شتیە هى ئه‌رکان یلدرمی کوڕی سه‌رۆکوه‌زیرى پێشووى تورکیە واتە بینالی یڵدرمە و پشتی ئۆپه‌راسیۆنەکەى کۆڵۆمبیا، ئه‌رکان یڵدرم بە ئارمانجی دۆزینەوەى ڕێگەیەکى نوێى بازرگانى ماددەى هۆشبەر، دوو جاران چووەتە وڵاتى ڤەنزوێلا. سه‌دات په‌که‌ر دەڵێت "دەزانین کە ڕێکخەرى بازرگانى ماددەى هۆشیەر، هى مه‌همه‌ت ئاگارە".
سه‌دات په‌که‌ر لە ڤیدیۆکەى پێشووى، پەرلەمانتارى ئاکەپێ واتە تۆلگا ئاگاری کورێ مه‌همه‌ت ئاگاری بی کوشتن و ده‌ستدرێژیکردنە سەر ڕۆژنامه‌نووسێک تۆمه‌تبار کردبوو. په‌که‌ر ئاشکراى کردبوو کە مه‌همه‌ت ئاگار بەڵێنى دابوو دەستبەسەر مارینای کەسایەتى دیار ئازه‌ری مووبارز مانسمۆڤ بگرێت، هەر بۆیە لە پلانێکدا مه‌همه‌ت ئاگار تۆمەتى ئالیکارى لەگەڵ تەڤگەڕی فەتحوڵا گوڵەن دەداتە پاڵ مووبارز مانسمۆڤ و بەمەش زیندانى دەکرێت و مه‌همه‌تیش ژی ده‌ست خستە سه‌ر مارینایا وی. لەسەر ئەم تۆمەتە گەورانەش، تا ئێستا حکومەتى تورکیە هیچ لێپرسینەویەکى لەسەر کەس نەکردووە.
سه‌دات په‌که‌ر، تا پارساڵیش یەکێک بوو لە پیاوەکانى حکومەتى تورکیە و ژ بۆ ئاک پارتى میتینگى گەورەى ساز دەکرد و قسەى لەسەر پارتی و ئالیێن ئۆپۆزیسیۆن دەکرد و هێرشى دەکردنە سەر، بەڵام لە پارەکەوە لەو وڵاتە ڕای‌کرد.
سه‌دات په‌که‌ر دبێژهێت مه‌همه‌ت ئاگار و گرووپه‌کەى د ناڤا ئاک پارتی، دەیانهەوێت لەنێوى بەرن، هەر بۆیە ئەویش ئەو نهێنییانە ئاشکرا دەکات. هێزى ئاسایشى تورکیە، مانگى بۆرى دژى سه‌دات په‌که‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکى ئەنجام دابوو و ٦۰ که‌سان ده‌سته‌سه‌ر کردبوو، لێ سه‌دات په‌که‌ر لە دەرەوەى تورکیە ببوو، بۆیە پێیان دەستبەسەر نەکرابوو و ئێستا بڕیار وایە لە ڤیدیۆیەکى نوێتر، زانیارى زیاتر ئاشکرا بکات.
لە تورکیە، ڤیدیۆکانى سەدات پەکەر بوونەتە ڕۆژەڤێکى مەزن و هەتا ٥٠ ملیۆن جار تەماشا دەکرێن و خەڵکى تورکیە گومانیان لەسەر حکومەت دروست بووە کە بۆچى بەرامبەرى بیدەنگە و تۆمەتەکانى ڕەت ناکاتەوە.