Skip to main content

ئیعدام کردنى ڕامین حوسەین پەنایی لە ئانوساتى جێبەجێکردندایە

حوسەین ئەحمەدى نیاز، پارێزەرى ڕامین حوسەین پەنایی ئەوەى ئاشکرا کرد کە جێبەجێکردنى حوکمى ئیعدامى ئەم چالاکڤانە سیاسییە، لە ئانوساتى جێبەجێکردندایە.
حوسەین ئەحمەدى نیاز، پارێزەرى ڕامین حوسەین پەنایی ئەوەى ئاشکرا کرد کە جێبەجێکردنى حوکمى ئیعدامى ئەم چالاکڤانە سیاسییە، لە ئانوساتى جێبەجێکردندایە.
posted onApril 12, 2018
nocomment

لقى ٣٩ى دیوانى باڵاى ئێران لە شارى قۆم، سەرەتاى حەوتووى ڕابردوو، حوکمى ئیعدامى بۆ ڕامین حوسەین پەنایی، زیندانى سیاسى، بە تۆمەتى "ئەندامیەتى لە کۆمەڵە" دەرکرد.

ئەمجەد حوسەین پەنایی، چالاکى سیاسى و براى ڕامین لەم بارەوە بە ئاڤاتودەی گوت "ڕێژیمى ئیسلامى ئێران بە دەرکردنى حوکمى براکەم، خوازیارى بە سیستماتیکردنى خێرای ئەم تاوانەیە. ڕامین چالاکى سیاسیی کوردە کە کەسى نەکوشتووە، تاوانەکەى خەباتە بۆ گەیشتنى خەڵکى کوردستان بە مافەکانى خۆیان". ئەمجەد زیاتر قسەى کرد و گوتى لە کاتێکدات کە خەڵکى ئێران لە هەموو شوێنێکەوە دژ بەم حکومەتە و هەژارى و هەڵاواردنى سیاسى و مرۆڤکوژى ناڕەزایەتى دەردەبڕن، حکومەتى ئیسلامى دەیهەوێت بە جێبەجێکردنى حوکمى ئەم چالاکڤانە سیاسییە، هێز و دد\انە تیژەکانى خۆى نیشانى ناڕازییان بدات.

١٢ دامەزراوەى تایبەت بە مافى مرۆڤ لە ئێران، سەرەڕاى مەحکومکردنى حوکمى ئیعدامى ڕامین لە لایەن دیوانى باڵاوە، خوازیارى "وەدەنگەوەهاتنى سەرجەم ناوەندەکانى مافى مرۆڤ و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بوونە بۆ ڕاگرتنى حوکمى ڕامین حوسەین پەنایی". هەوەرها چالاکڤانانى مەدەنى و سیاسى ئێران، بە دروستکردنى کەمپەینى "نا بۆ ئیعدامکردنى ڕامین حوسەین پەنایی" و هەشتەگى "RaminHosseinPanahi" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، حوکمى ئیعدامى ئەم زیندانییە سیاسییەیان پڕۆتستۆ کرد.

سەرەتاى پووشپەڕى ساڵى ٩٥ هێزەکانى سوپاى پاسداران، ڕامین حوسەین پەنایی چالاکڤانى سیاسییان لە سنە و بە گوللە بریندار کرد و دواتر دەستبەسەریان کرد و چەند ڕۆژێک دواتر ئەفشین حوسەین پەنایی (براى ڕامین)یشیان دەستبەسەر کرد. ڕامین پاش ٢٠٠ ڕۆژ دەستبەسەرکردن لە ئینفرادییەکانى (زیندانى تاکەکەسى) ئیتلاعات و سوپاى پاسداران و ڕێگەگرتن لە چاوپێکەوتن وسەردانکردنى، بەفرانبارى ساڵى ڕابردوو گوازرایەوە بۆ زیندانى سنە و لە ٢٦ى بەفرانبار بە تۆمەتى "ئەندامیەتى لە کۆمەڵە" لە لایەن دادگاى ئینقیلابەوە بە ئیعدام حوکم درا. هەروەها ئەمجەد حوسەین پەناییش بە هەشت ساڵ و نیو زیندانى حوکم درا.