Skip to main content

هەموو وڵاتەکان پشتیوانى گەڕانەوەى گەمارۆکان دژى کۆمارى ئیسلامى دەکەن

هەموو وڵاتەکان پشتیوانى گەڕانەوەى گەمارۆکان دژى کۆمارى ئیسلامى دەکەن
AvaToday caption
گەمارۆى زیاتر لە ڕێگەیە
posted onSeptember 18, 2020
nocomment

مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە بەرەبەرى ڕاگەیاندنى گەڕانەوەى هەموو گەمارۆکان دژى کۆمارى ئیسلامى، گوتى کە ئەمریکا چاوەڕوانى لە هەموو وڵاتان هەیە کە پشتیوانى لە بڕیارنامەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ گەڕانەوەى هەموو گەمارۆکان دژى کۆمارى ئیسلامى.

 

پۆمپئۆ کە لەسەفەرێکیدایە بۆ ئەمریکاى باشوور، لە کۆنفڕانسێکى هەواڵى هاوبەش لەگەڵ سەرکۆمارى سورینام گوتى: "مەبەستى ئەمریکا، جێبەجێکردنى هەمووو بڕیارنامەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکانە". وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەوەشى گوت کە "لە ڕۆژى دووشەممەوە، کۆمەڵەیەکى نوێ لە بڕیارنامەکانى ئەنجوومەنى ئاسایش جێبەجێ دەکرێن و مەبەستى ئێمەیە کە هەموو وڵاتان پشتیوانی لەم بڕیارنامانە بکەن؛؟

بە پێى ڕێککەوتنێک بە ناوى بەرجام، گەمارۆى سەربازى لەسەر کۆمارى ئیسلامى ١٨ى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ هەڵدەوەشێتەوە. ئەمریکا لە هەوڵى ئەوەدایە کە ئەندامانى ئەنجوومەنى ئاسایش پشتیوانى لە هەڵوەشانەوەکە نەکەن. پاش ئەوەش، مانگێک پێشتر، ئەمریکا میکانیزمى ماشەى لە چوارچێوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران لە ئەنجوومەنى ئاسایش چالاک و ئەکتیڤ کرد.

ئەمریکا دەڵێت کە ئەم گەمارۆیانە لە کاتژمێر ٨ى شەوى شەممە ٢٩ى خەرمانان بە کاتى ڕۆژهەڵاتى ئەمریکا دەگەڕێنرێنەوە.