Skip to main content

دۆناڵد ترامپ سیستەمی ماڵی جیهانی کردووەتە چەکێک دژی ئێران

دۆناڵد ترامپ سیستەمی ماڵی جیهانی کردووەتە چەکێک دژی ئێران
گەورە کۆمپانیاکان ئێرانیان جێ هێشتووە
posted onNovember 16, 2018
nocomment

 

گۆڤاری تایم بڵاوی کردووەتەوە لە شەش مانگی ڕابڕدودا دۆناڵد ترامپ، سیستەمی ماڵی جیهانی کردووەتە بە چەکێک لە دژی ئێران، بە جۆرێک کە کۆمپانیا و دامەزراوە ماڵییەکان پێیان باشە سەرمایەدانانی خۆیان لە ئێران ڕاوەستێنن و ڕیسکی گەمارۆکانی ئەمریکا قەبووڵ نەکەن.

 

لە ماوەی ڕابڕدوودا بایەخی ڕیاڵ لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکاییدا تووشی داڕمان هاتووە و تێکڕووخانی ئابووری کۆماری ئیسلامی بووەتە بە هۆکاری خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە هەموو ئێراندا. لە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەڕەوە دۆناڵد ترامپ توندترین سزاکانی خستە سەر ئێران و بە گەمارۆدانان لەسەر کەرتی نەوت، سیستەمی بانکی و هاتوچۆ بە کردەوە ئابووری ئێرانی تووشی قەیرانێکی گەورە کردووە.

هاوکات کە دۆناڵد ترامپ دوایین گەمارۆکانی لە دژی ئێران راگەیاند، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هەواڵنێرانی گووت ڕژیمی ئێران یەک بژاردەی لەبەردەستە. کۆماری ئیسلامی دەتوانی بە وەلانانی پێچێک، وەرچەرخانێکی ١٨٠ دەرەجەیی بکات و وەک وڵاتێکی نۆڕماڵ هەڵسووکەوت بکات. پێچەوانەی ئەوە دەبێ شایەتی بینینی داڕمانی ئابووری وڵاتەکەی بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە چوونە دەری ١٠٠ کۆمپانیا لە ئێران کرد کە پڕۆژەکانیان بۆ سەرمایەدانان لە ئێران ڕاگڕتووە. زیاتر لە ٢٠ وڵات هێنانی نەوتی ئێرانیان وەستاندووە کە کۆی ئەو هەوڵانە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی یەک میلیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا کەم بێتەوە.

لە لایەکی دیکە سوئیفت ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەڕ ڕایگەیاند "ئەندامبوونی چەندین بانکی ئێران لە سیستەمی خۆیدا هەڵدەپەسێرێ" و ئەو کارەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئابووری ئێران ئەوەندەی دیکەش لاواز بێت تا ئەو جێگایەی لە سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی دەربکرێت.