بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سادق لاریجانى بە تووندى هێرشى کردە سەر سەرۆککۆمارى وڵاتەکەى

"پڕۆژەى بە ئیسلامیکردنى زانست لە ڕێژیمى ئیسلامى شکستى هێناوە، قسەیەکى تەواو نابەجێیە" و ئەم گوتارە "لەگەڵ تێڕوانینى پۆپۆلیستى و بێ توێژینەوە وێک نایێتەوە"
"پڕۆژەى بە ئیسلامیکردنى زانست لە ڕێژیمى ئیسلامى شکستى هێناوە، قسەیەکى تەواو نابەجێیە" و ئەم گوتارە "لەگەڵ تێڕوانینى پۆپۆلیستى و بێ توێژینەوە وێک نایێتەوە".
posted onMarch 6, 2018
noبۆچوون

سەرۆکى دادى ڕێژیمى ئیسلامى پێى وایە کە ئەوەى دەگوترێت "پڕۆژەى بە ئیسلامیکردنى زانست لە ڕێژیمى ئیسلامى شکستى هێناوە، قسەیەکى تەواو نابەجێیە" و ئەم گوتارە "لەگەڵ تێڕوانینى پۆپۆلیستى و بێ توێژینەوە وێک نایێتەوە". سادق لاریحانى لە دانیستنى بەرپرسانى باڵاى داد گوتى: ئەوانەى کە دەڵێن پڕۆژەى بەئیسلامیکردنى زانست لە ڕێژیمى ئیسلامى شکستى خواردووە، دەبێت بپرسرێت کە ئێوە هێندە لەم بوارەدا توێژینەوە و بەدواداچوونتان کردووە، ئاخۆ لەمەڕ باسەکانى ئەم بوارە چەندە ئاگادارن؟

شەممە 'حەسەن ڕۆحانى' سەرۆککۆمارى ئیسلامى گوتى "هەوڵەکانى تایبەت بە ئیسلامیکردنى زانست شکستى خواردووە و بە قورئان خستنە نێو داشبول، تڕۆمبێلەکە بە ئیسلامى ناکرێت".