رفتن به محتوای اصلی

عێراق داواکاریی ئێران بۆ پاراستنی تۆمەتبارانی گەندەڵی ڕەت دەکاتەوە

عێراق داواکاریی ئێران بۆ پاراستنی تۆمەتبارانی گەندەڵی ڕەت دەکاتەوە
posted onJuly 7, 2026
noدیدگاه

حکومەتی عێراق داواکاریی تاران بۆ بەدەرکردنی هەندێک کەسایەتی لە لیستی دەستگیرکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە ڕێکخستنی سەردانی بەرپرسانی ئێرانی تەنیا لەرێگەی کەناڵە فەرمییە دیپلۆماسییەکان دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی، حکومەتی عێراق داواکارییەکی ئێرانی بۆ پاراستنی چەند تۆمەتبارێکی گەندەڵی ڕەت کردووەتەوە. هەروەها بەغدا بە تارانی ڕاگەیاندووە ئیتر دەبێت هەموو سەردانی بەرپرسانی ئێران لە ڕێگەی فەرمیی دیپلۆماسییەوە بن، نەک بە شێوەی نهێنی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی عێراق ئەو داواکارییانەی ئێرانی پەسەند نەکردووە کە ویستوویانە هەندێک کەسایەتی لە لیستی دەستگیرکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی بەدەر بکرێن.

دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایان کردووە کە بەغدا داوای لە تاران کردووە ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان بەکار بهێنن بۆ ڕێکخستنی سەردانی بەرپرسەکانیان، کە پێشتر ڕاهاتبوون بە نهێنی لە بەغدا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

ئەم پەرەسەندنانە دوای سەردانە نهێنییەکەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هات، کە ڕاستەوخۆ دوای سەردانە فەرمییەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە 28ـی حوزەیرانی ڕابردوو ئەنجامی دابوو. دەوترێت ئەمە یەکەم سەردانی قائانییە بۆ عێراق لەوەتەی عەلی زەیدی لە 14ـی ئایاری 2026ـەوە بووەتە سەرۆکوەزیران.

 سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئێران هەوڵیان داوە گۆڕانکاری لە پلانی کۆنترۆڵکردنی چەکدا بکەن، کە حکومەتی عێراق 30ـی ئەیلوولی داهاتووی وەک وادەی کۆتایی بۆ دیاری کردووە. تاران داوای کردووە لیستی ئەو کەسانەی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کەم بکرێتەوە، چونکە چەندین کەسایەتیی سیاسی و حکومیی تێدایە کە پەیوەندیی توندیان لەگەڵ سوپای پاسداران هەیە.