تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سوپای پاسداران ٢٠٠ هەزار کەسی لە عێراق و سوریە بە ڕێکخستن کردووە

سوپای پاسداران ٢٠٠ هەزار کەسی لە عێراق و سوریە بە ڕێکخستن کردووە
AvaToday caption
posted onMarch 17, 2019
noتعليق

 

محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخستن کردنی سەدهەزار کەس لە خەڵکی خۆجەیی عێراق و هەروەها ئەو ژمارەیە لە سوریە و هەروەها توانایی موشەکی گرووپی حیزبوڵلای لوبنان، ئەو خاڵانەی وەک سەرکەوتی بێ وێنەی کۆماری ئیسلامی نێوزەد کرد.

 

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە دیمانەیەکی دوورودرێژ لەگەڵ دوو حەوتوو نامەی سرووش کە کورتەیەکی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ ڕەشەمە بڵاو بووەتەوە بە ئاماژەدان بە هەوڵە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی گووتی سەرکەوتنەکانی ئێمە بە زمان وەسف ناکرێن و دەبێ هەستیان پێبکرێت!

کۆماری ئیسلامی جگە لە ناردنی هێزەکانی بۆ سوریە کۆمەڵێک گرووپی میلیشیایی پێکهاتوو لە خەڵکی سوری، ئەفغان و پاکستانی و کۆمەڵیک وڵاتی دیکەی لە ژێر ناوی گوردانەکانی " زێنەبیون" و گوردانی " فاتمیون بە ڕێکخستن کردووە. محەمەد عەلی جەعفەری لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی کۆماری ئیسلامی لە عێراق سەد هەزار کەس لە هێزی خۆجەیی ئەو وڵاتەی بە ڕێکخستن کردووە و کۆمەڵێک هێزی ئێرانی بۆ بارهێنان و ڕاگوێزتنی ئەزموونەکان و بە ڕێکخستن کردنیان ناردووەتە ئەو وڵاتە.

ئەمریکا چەندین جار هەوڵەکانی ئێرانی لە ناوچەکە  بەتایبەت چالاکییە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، سوریە و لوبنان تێکدەرانە نێوزەد کردبوو و ئەو کارانەی کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری چوونە دەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی بەرجام هەژمار کردبوو.

دوو ڕۆژ پێش لە بڵاو بوونەوەی ئەو قسانەی سوپا، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداری دابوو کۆماری ئیسلامی لە بیری دابین کردنی بەرژەوەندی وڵاتانێکی وەک عێراق و سوریە دا نییە و ئامانج لەو کارانەی دەست بەسەردا گرتن و زاڵ بوونە بەسەر ئەو وڵاتانە.