تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سزای سێ ساڵ بەندکران و دوو ساڵ دوورخستنەوە بە سەر ژنێكی خەڵكی قوروە

سزای سێ ساڵ بەندکران و دوو ساڵ دوورخستنەوە بە سەر ژنێكی خەڵكی قوروە
نەدا دەدەجانی، هونەرمەندی کورد و خەڵکی قوروە
posted onJuly 7, 2026
noتعليق

نەدا دەدەجانی، هونەرمەندی کورد و خەڵکی قوروە و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ بەندکران و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ نیکشار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی بەسەردا سەپا کە دوو ساڵ لە سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.


بەپێی زانیارییەكان نەدا دەدەجانی لەلایەن دادگای شۆڕشی قوروە بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی ناوخۆیی وڵات» بە دوو ساڵ بەندکران و لەلایەن دادگای کەیفەریەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ڕێکخستن و ئاسایشی گشتی» بە یەک ساڵ بەندکران و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ نیکشار سزا دراوە.