
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی تەمەن ٣٥ ساڵ و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز لەگەڵ براکەی میلاد ڕەندانی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەرکران.
هێزەکانی ڕێژیم پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان، ئێوارەی هەمان ڕۆژ میلاد ڕەندانی ئازاد كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆڵبەرنیوز، نەریمان ڕەندانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بڕیاری دادوەر و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرابوو. ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤ بە کەفالەت بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازادکرا.
نەریمان ڕەندانی پێشتر لە حەوتی ڕەشەممەی ١٤٠٣، بە کەفالەت لە زیندانی سەقز ئازاد كرابوو. دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە پەیوەست بە مانگرتنی گشتیی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شارەکانی کوردستان ئەنجامدرابوو.