تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پچڕانی کارەبا وێستگەکانی CNG دەخاتە مەترسیی داخستنەوە

کێشەی کارەبا
posted onMay 21, 2025
noتعليق

کێشەی پچڕانی بەردەوامی کارەبا و پێنەدانی شایستە داراییەکان، بووەتە گرفتێکی گەورە بۆ وێستگەکانی گازی سروشتیی سی ئێن جی (CNG) و هەڕەشەی داخستنیان لێدەکات. ئەم دۆخە نەک تەنیا زیان بە خاوەن وێستگەکان دەگەیەنێت، بەڵکو کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری و تەندروستیی گشتیش دادەنێت.

پیشەسازیی CNG، کە وەک پایەیەکی سەرەکی لە پلانی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی و پاراستنی ژینگە لە پیسبوون چاوی لێدەکرێت، ئێستا بەهۆی کێشەی کارەبا و پشتگوێخستنی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، لە لێواری هەڵدێرە. 
بەردەوامیی ئەم گرفتانە، بەتایبەتی پچڕانی کارەبا کە بۆ کارپێکردنی کۆمپرێسەرەکانی CNG پێویستە، وایکردووە سەدان وێستگە لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بکەونە مەترسیی داخستنەوە.

لەبەرانبەر ئەم دۆخەدا، کۆمەڵێک لە خاوەن وێستگەکانی CNG، لەڕێگەی کەمپەینێکەوە، داوایان لە سەرۆک کۆمار و سەرجەم بەرپرسانی پەیوەندیدار کردووە بەبێ دواکەوتن دەستبەجێ کێشەکە چارەسەر بکەن، بەتایبەتی دابینکردنی کارەبای پێویست و بەردەوام بۆ وێستگەکانیان، تاوەکو بتوانن لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە بەردەوام بن.