AvaToday caption
مامۆستا محەممەد سەیف پەناهی، ئیمامی هەینی گوندی قادرمەرزی شاری دێولان کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی پشتیوانی لە خەڵک بانگهێشتی دادگای تایبەتی مامۆستایانى ئایینی هەمەدان کرابوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کرا.
سەرەڕای پڕوپاگەندەکانی میدیای ڕێژیم سەبارەت بە لێبوردنی ناڕازییان، ماموستا سەیف پەناهی ناچار کراوە کە لەسەر فەرمان و خواستى دادگا شەش وتار پێشکەش بکات و بە شێوەی ڤیدیۆیی بۆ دادگایان بنێرێتەوە.
ئەمەش شێوازێکی نوێی ددانپێدانانی زۆرەملێیە کە ئێستا لە ئێرانى داگیرکراو بەڕێوە دەچێت!