تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

 فەرماندەیەکی پژاک لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژرا

 فەرماندەیەکی پژاک لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژرا
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2022
noتعليق

دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیرە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلوو، یوسف مەحمود ڕەبانی، فەرماندەی پژاک شەهید بووە، کە بۆ سەردان چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ئەمڕۆ حەمرین عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمی جزیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ، کە تێیدا چوار کەس شەهیدبوون، ژمارەیەک کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان یوسف مەحمود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو.

ڕوونیشی کردووەتەوە، لە دوای هێرشەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و سەرباری هەموو هەوڵەکانیش بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بریندارەکان، بەڵام یوسف مەحمود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ـ پژاک گیانی لەدەست دا.