تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

هاوکارییەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ تاڵیبانە نەک خەڵک

هاوکارییە مرۆڤانەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ تاڵیبانە نەوەک خەڵک
AvaToday caption
posted onOctober 10, 2021
noتعليق

ڕۆژنامەى " جمهوری اسلامی" کە سەر بە دەسەڵاتە، لە سەروتارى ڕۆژى شەممە ١٧ى ڕەزبەر بڵاوى کردەوە هاوکارییە ئینساندۆستانەکانى دەوڵەتەکەى کۆمارى ئیسلامى، بە مەیل و خواستى تاڵیبان بڵاو دەکرێتەوە و نادرێتە خەڵگ.

 

ئەم ڕۆژنامەیە بڵاوى کردووەتەوە کە "زانیارییەکان نیشان دەدەن کە هاوکارییە ئینسانییە نێدراوەکانى کۆمارى ئیسلامى دراونەتە دەستى گرووپى تیرۆریستى تاڵیبان و ئەوانیش بە دڵى خۆیان و لە ژێر چاودێریان بڵاو دەکرێنەوە و نادرێنە خەڵکانێک کە پێویستیان پێیەتی". ڕۆژنامەکە داواى لە دەوڵەتەکەى ڕەئیسى کردووە کە هاوکارییەکانیان بە شێوەى ڕاستەوخۆ بگەیێنرێتە خەڵک.

ڕۆژنامەى جمهورى ئیسلامى نووسیویەتى: پێشنیار دەکرێت کۆمارى ئیسلامى ڕاستەوخۆ هاوکارییەکانى بگەیێنێتە ناوچە هەژارنشین و مەحروومەکان و بە فڕۆکە بگەیێنرێنە نێو خەڵک تا ئەو هاوکارییە ئینساندۆستانەیە بدرێـە خەڵکێک کە پێویستیان پێیەتى. چاودێرى بڵاوکردنەوەى هاوکارییەکان و دڵنیابوون لە گەیشتنى بە خەڵکى هەژار، وەها دەبێت کە چاودێرانى ئێرانى لە تەنیشت بەرپرسانى خۆجێییەوە کار لەسەر بڵاوکردنەوەى ئەو هاوکارییانە بکەن و ببنە لەمپەر لەبەردەم بردنیەوە لە لایەن تاڵیبان.

هەرچەندە ڕۆژنامەکە گرووپى تاڵیبانى بە گرووپێکى تیرۆریستى نێو بردووە، بەڵام چاودێران دەڵێن "کۆمارى ئیسلامى خۆى لە تاڵیبان نێزیکە و خۆى هاوکارییەکانى داوەتە تاڵیبان و بۆ ئەوەى لێى ئاشکرا نەبێت ئەم سیناریۆیەى داناوە و لە هەمان کاتیشدا ئامانجێکى دیکە لە بڵاوکردنەوەى ئەم هەواڵە لە لایەن میدیاى دەوڵەتییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە کە کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت گەورەیی خۆى و دەسەڵاتدارى خۆى لە نێو ئەفغانستان نیشان بدات".