تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ژنانى لەشفرۆشى سەر بە سوپاى پاسداران و ئیتلاعات لە نێو حزبەکانى کوردستانى عێراق

زنان روسپی عامل نفوذ سپاه و اطلاعات در احزاب کردستان عراق
دەزگاى سیخووڕى وەزارەتى ئیتلاعات و سوپاى پاسداران سوودى لە بازرگانى لەشفرۆشى لە کوردستانى عێراق و بە تایبەت لە نێو بەرپرسانى کورد وەرگرتووە و کەسانى دیاریان خستووەتە داوەکەوە تا لە کاتى پێویست و هەلى گونجاو سوودیان لێ وەربگرن.
posted onApril 16, 2018
noتعليق


پاش ڕووخانى حکومەتەکەى سەدام حوسەین لە ساڵى ٢٠٠٣ى زایینى، هەرێمى کوردستان گەشەسەندنێکى گەورە و خێراى بە خۆیەوە بینى. فرۆشتنى نەوتى هەرێم بۆ ماوەى هەشت ساڵ، سەرمایەیەکى دیار و بەرچاوى هێنایە باخەڵى دانیشتووە پێنج ملیۆنەکەى هەرێمى کوردستانەوە. ڕەنگە هەر لەبەر ئەمەشە کە کوردستانى عێراق بووەتە جێگەى سەرنجى بازرگانى و قاچاخى لەشفرۆشى و ژنانى سۆزانى بە گرووپ دەهێنرێنە نێو پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆکەوە.

لەم نێوەندەدا زۆرینەى ژنانى سۆزانى لە وڵاتى ئێرانەوە دەهێنرێنە نێو هەرێم، تەنانەت ئێستا بە هۆى کێشەى نێوان هەرێم و بەغدا، دۆخى ئابوورى ناوچەکە ڕووى لە خراپى کردووە، لە پێشوازى و خواردنگەى زۆرێک لە هۆتێلەکانى ئەم سێ پارێزگایەى هەرێم چەندین ژن و کچى لاوى ئێرانى بەرچاو دەکەون کە بە مکیاجێکى تۆخ و جلوبەرگێکى مۆدێڕنەوە (کە لە وڵاتەکەى خۆیان یاساغە) دانیشتوون و لە ڕووکاردا دەردەکەوێت کە خەریکى لەشفرۆشین.

ئەم پرسە لەوەوە بووە جێگەى سەرنج کە ئاسایشى هەرێمى کوردستان چەند باندى لەشفرۆشى گرتن کە لە مۆبایلەکانیاندا پەیوەندى نێوان ئەو ژنانانە و ئیتلاعات و سوپاى پاسداران ئاشکرا کراوە. ئەفسەرێکى ئاسایش کە نەیویست ناوەکەى بڵاو بکەینەوە، بە ئاڤاتودەى گوت "تا ئێستا ٣٥ ئەندامى ئیتلاعات و سوپاى پاسدارانمان لە نێو ئەو سۆزانیانەى کە بۆ لەشفرۆشى لە ئێرانەوە ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کردووە، ئاشکرا کردووە".

زەمانە کە ژنێکى ٢٥ ساڵە و خەڵکى تارانە، بە ناوى ڕاهێنەرى وەرزشى هاتووەتە هەرێم و هەوڵى داوە لە ڕێگەى پەیوەندى سەرجێییەوە لەگەڵ ئەندام پەرلەمانێکى کوردستان کە خاوەن پێگەى حزبی گرنگیشە، زانیاراى گرنگ بنێرێتەوە بۆ وڵاتەکەى. ئەم ئەندام پەرلەمانە بە دانانى مایکرۆ کامێراى ڤیدیۆ کە بە قەدرا قۆپچەى کراسێکە لە ژوورى خەوتنەکەى، ئاشکراى کرد کە دوڵبەرەکەى سیخووڕە.

دەزگاى سیخووڕى وەزارەتى ئیتلاعات و سوپاى پاسداران سوودى لە بازرگانى لەشفرۆشى لە کوردستانى عێراق و بە تایبەت لە نێو بەرپرسانى کورد وەرگرتووە و کەسانى دیاریان خستووەتە داوەکەوە تا لە کاتى پێویست و هەلى گونجاو سوودیان لێ وەربگرن.

هەر لەم بارەوە فیلمى پەیوەندى سەرجێیى ئەندامێکى دەفتەرى سیاسى یەکێک لە حزبە سەرەکییەکانى کوردستانى عێراق لەگەڵ کچێکى ٢٢ ساڵە ئاشکرا بوو کە وا خۆى دەرخستبوو دیزاینەرى نێو ماڵە و ماویەک پەیوەندى لەگەڵیدا هەبووە. ئەم کچە لاوە لە لێپرسینەوەدا ددانى بەوەدا ناوە کە لە لایەن حاجى قودرەت یەکێک لە بەرپرسانى ئیتلاعات لە ڕۆژئاواى ئێران، بەرپرسیاریەتى نێزیکبوونەوە و پەیوەندى سەرجێی لەگەڵ ئەو بەرپرسە کوردە پێ دراوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا بە هۆى پاڵەپەستۆى کۆمارى ئیسلامییەوە سەرجەم ئەم سیخووڕە سۆزانییە گیراوانە پاش لێپرسینەوە و وەرگرتنى قسەکانیان ئازاد و گەڕێنراونەتەوە بۆ ئێران، چونکە ترس لە خراپبوونى پەیوەندییەکانى هەرێم و کۆمارى ئیسلامى بووەتە لەمپەر لەبەردەم ئاشکراکردنى ئەم ژنە سۆزانییە سیخووڕانە لە نێو ڕاگەیاندنەکاندا.

لە گفتوگۆیەکدا کە ئاڤاتودەى لەگەڵ مەهشید کچە لاوێکى خەڵکى تاران لە هەولێر کردوویەتى، پرسیارى هۆکارى ناردنى کچانى سۆزانى بۆ هەرێمى کوردستانى پرسى. بە قسەى مەهشید، "لە کاتێکدا کە لە ئێران کەم کەس هەیە ١٠٠ دۆلار بداتە شەوێک سەرجێیی، کەچى لە هەرێمى کوردستان زۆرێک ئامادەن بۆ هەمان ئەو شەوە ٣٠٠ تا ٤٠٠ دۆلار ببەخشن".

هەرچەندە ناتوانرێت بگوترێت هەموو سۆزانییە ئێرانییەکانى هەرێمى کوردستان بەکرێگیراوى ئیتلاعات و سوپاى پاسدارانن، بەڵام دەزگاى سیخووڕى وەزارەتى ئیتلاعات و سوپاى پاسداران سوودیان لە بازرگانى سێکسى لە هەرێمى کوردستان و بەتایبەت لە نێو بەرپرسانى کورد وەرگرتووە و کەسانى دیاریان خستووەتە داوەوە تا لە کاتى پێویست و هەلى گونجاودا سوودیان لێ وەربگرن.