Skip to main content

سەباح وەڵەدبەیگی چالاکوانی ژینگەی خەڵکی پاوە دەستگیر و چارەنووسی نادیارە

سەباح وەڵەدبەیگی چالاکوانی ژینگەی خەڵکی پاوە دەستگیر و چارەنووسی نادیارە
posted onJuly 14, 2026
nocomment

بە تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سەباح وەلەدبەیگی»، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە، مامۆستای خانەنشینکراو، چالاکی ژینگەپارێزی و بەرپرسی گرووپی شاخەوانیی «نوور» و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥، «سەباح وەلەدبەیگی» بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی «نوریاو»ی سەر بە پاوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ئەو دوای یەک ڕۆژ، لە پێوەندییەکی تلفۆنیی کورتدا لەگەڵ بنەماڵەکەی، باسی لە گواستنەوەی خۆی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە کرماشان کردبوو و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

سەباح وەلەدبەیگی، مامۆستای خانەنشینکراو، چالاکی ژینگەپارێزی و بەرپرسی گرووپی شاخەوانیی «نوور»ی پاوەیە و پێشتریش پێشینەی بانگکردنی بۆ ناوەندە ئەمنییەکان هەبووە.

هەروەها دەگوترێت لە ڕۆژانی ڕابردوودا برایەکی ئەو مامۆستایەش، بە ناوی نەوزاد دەستگیر کراوە.