ئەمڕۆ لە ڤییەننا دانوستانەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتە زلهێزەکە، دەستپێدەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، دانوستانەکانی نێوان ترۆیکای ئەورووپی (بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا) و ئێران لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە لە جنێڤی پایتەختی سویسرا دەستپێدەکات، ئەم گەڕەی دانوستانەکان لە کاتێکدایە هەردوولا ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بوونەتەوە.